کاردانەوەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی سوریا بەرامبەر بە هەڕەشەکانی ئەمریکا بە دژی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i297786-کاردانەوەی_جێگری_سەرۆکی_پەرلەمانی_سوریا_بەرامبەر_بە_هەڕەشەکانی_ئەمریکا_بە_دژی_سوریا
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی سوریا وتی : سوریا لە بەرامبەر هەرچەشنە دەستدرێژییەکی ئەمریکا، کەمتەرخەم نابێت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 30, 2017 08:05 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی سوریا بەرامبەر بە هەڕەشەکانی ئەمریکا بە دژی سوریا

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی سوریا وتی : سوریا لە بەرامبەر هەرچەشنە دەستدرێژییەکی ئەمریکا، کەمتەرخەم نابێت .

نەجدەت ئیسماعیل ئێنزۆر  جێگری سەرۆکی پەرلەمانی سوریا ڕۆژی پێنج شەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی دەستپێکی شەڕ لە ناوچە زەبر لە هەموو لایەنەکان دەوەشێنێ وتیشی : ئەگەر ئەمریکا  بیەوێ هەڕەشەکان بە دژی سوریا جێبەجێ بکات، ناوچە وجیهان بەرەو شەڕێکی گەورە دەڕواتە پێش .

جێگی سەرۆکی پەرلەمانی سوریا پێداگری کرد : بە وەڕێ خستنی شەڕ لە ناوچە  میحوەری خۆڕاگری بەهێز  دەبێت  و ڕژێمی زایۆنیستی لە زەبروپەلاماری میحوەری خۆراگری لە ئەمان دا نابێت.

ئێنزۆر  وتیشی :  لە هەر خولێکی وتووێژەکانی ژنڤ  ڕۆژاواییەکان  لە هەر بیانوویەک بۆ تۆمەت خستنە پاڵ دەوڵەتی سوریا لەوان کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیای کەڵکیان وەرگرت.

بەپرسانی ئەمریکی ڕۆژانی ڕابردوو دەوڵەتی سوریایان بە ئامادەیی بۆ پەلاماری سەربازی کردنەسەر  نەیاران تۆمەتبار  کردووە.

شان سپایسەر  وتەبێژی کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەک دا بە ئاماژەدان بەوەی بەریتانیان ڕێ وشوێنگەلێکی بۆ ڕوودانی ئەگەریی پەلامارێکی شیمیایی  لەلایەن دەوڵەتی سوریا ، دیاری کردووە  ، ئیدیعای کرد : ئەگەر پەلاماری شیمیایی دیکە بقەومێ سوریا تاوانێکی قورس دەداتەوە.

وڵاتانی ڕۆژاوایی ئاوریلی ئەمساڵ بە خستنەبەر باسی ئیدیعاگەلێکی پڕۆپوچ،  پەلاماری شیمیایی سوریا بۆسەر خەڵکی سیڤیل لە شارۆچکەی خان یونس لە پارێزگەی ئەدلەب ، دەوڵەتی ئەم وڵاتەیان ئیدانە کرد و سوپای ئەمریکا بەرلە لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەم ڕووداوە  و دیاریکرانی بنکەکەی، بنکەی ئاسمانی شەعیراتی سوریای دایە بەر پەلاماری مووشەکی خۆی .