تیرۆریستان لەهەوڵدان پەلامارێکی نوێی شیمیایی بۆسەر سوریا ئەنجام بدەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i298216-تیرۆریستان_لەهەوڵدان_پەلامارێکی_نوێی_شیمیایی_بۆسەر_سوریا_ئەنجام_بدەن
سەرچاوەیەکی سەربازی ڕووس ئامادەیی گرووپی تیرۆریستیی بەرەی نوسرەی ڕاگەیاند بۆ ئەنجامدانی هەوڵی دنەدەرانەی شیمیایی بۆسەر ناوچەی ئیدلەب لەباکوری ڕۆژاوای سوریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 03, 2017 12:04 Asia/Tehran
  • تیرۆریستان لەهەوڵدان پەلامارێکی نوێی شیمیایی بۆسەر سوریا ئەنجام بدەن

سەرچاوەیەکی سەربازی ڕووس ئامادەیی گرووپی تیرۆریستیی بەرەی نوسرەی ڕاگەیاند بۆ ئەنجامدانی هەوڵی دنەدەرانەی شیمیایی بۆسەر ناوچەی ئیدلەب لەباکوری ڕۆژاوای سوریا.

هەواڵدەریی سوریا بەگێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی سەربازی ڕووسی کە ناوی ئاشکرا نەبووە، ڕاپۆری دا؛ بەپێی زانیارییە دەسخراوەکان، تەداروک و ئامادەیی ئەو هەوڵە دنەدەرانەیە لە یەکێک لە باڵەخانەیەکان لە شارۆچکەی مغارەی پارێزگای ئیدلەب ئەنجام دەگرێ کە واپێ دەچێ هەمارێکی کەرەستەو چەکئامێر و ماددەی ژەهراوی سارینی تێدا بێت.

بەقسەی ئەو سەرچاوەیە، یەک لە سەرکردەکانی گرووپی ڕەشەکوژی بەرەی نوسرە هاوڕێ لەگەڵ ژمارێک لە هاووڵاتیانی بیانی لەوان ئەمریکی و تورک لەو باڵەخانەیە ئامادەبوون ، هەتا کردەی پێویست بۆ ئەو هەوڵە دنەدەرانەیە ئەنجام بدەن.

ئەو سەرچاوە سەربازییە پێش بینی کرد، ئەو هەوڵە دنەدەرانەیە لە خان شەیخون یان کفریا ئەنجام بگرێ.

ناوبراو، ئەو هەوڵە تیرۆریستییەی بە بەشێک لە تۆمەت پاڵدان و پیلانگێڕی شیمیایی ئەمریکا و ڕەوتی دژە سوری بەئامانجی لێڵ پێشاندانی سیمای حکومەتی ئەو وڵاتەو بێ ئاکام کردنی دانوستانەکانی ئاشتی زانی کە خولە نوێیەکەی بڕیارە چوارەم و پێنجەمی ژولای(سێ شەممەو چوارشەممە) لە ئاستانەی پایتەختی قەزاقستان بەڕێوە بچێ.