سوریا:ڕژێمی زایۆنیستی مافی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن لە جەولانی داگیرکراوی نییە
وەزارەتی دەرەوەی سوریا کاردانەوەی نیشان دا بەرامبەر هەوڵی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی ناسراو بە ئەنجومەنی خۆجێیی لە جەولانی داگیرکراو.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەریی سانای سوریا، وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە دوو نامە ڕوو لە ڕێکخراوی نەتەوەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش ڕایگەیاند : سوریا بڕیاری نوێی ئیسرائیلی بۆ بەڕێوە بردنی هەڵبژاردنی ناسراو بە ئەنجومەنی خۆجێیی لە گوندەکانی جەولانی داگیرکراو، بنپێکردنی ئاشکرای جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوەکان و کۆنوانسیۆنەکانی ژنێڤ دەزانێ.
وەزارەتی دەرەوەی سوریا پێداگری کرد ئەم بڕیارەی ڕژێمی زایۆنیستی سەرمایەدانان لەبواری تیرۆریزم دایە کە ئیسرائیل بەشێوەی ئاشکرا لە ڕێگەی پێوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ تاقمی تیرۆریستیی نوسرە داکۆکی لێ دەکات .
ڕژێمی زایۆنیستی حەوتەی ڕابردوو باسی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ناسراو بە ئەنجومەنی خۆجێیی لە شارۆچکە داگیرکراوەکانی جەولانی کرد بوو .
ئەمە یەکەم جارە لە کاتی داگیرکرانی جەولان کە ئیسرائیل وەها بڕیارێکی داوە .
بڕیاری ڕژێمی زایۆنیستی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن لە جەولانی داگیرکراو لە حاڵێکدایە کە فەیسەل مقداد جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا ئەم بەینە وتبووی کە جەولانی داگیرکراو یەکێک لە پارێزگەکانی ئەم وڵاتەیە .
ناوبراو پێداگری کرد هیچ ڕێگەچارەیەک بۆ جەولان جگە لە گەڕانەوەی بۆ نێو خاکی سوریا نییە و دانیشتوانی ئەم ناوچەیەش بە هیچ لەونێ سەروەری ڕژێمی زایۆنیستی قەبووڵ ناکەن .