گرتنەوەی بەرزایییەکانی ئەلعلام لە ستانی حۆمس لەلایەن سوپای سووریاوە
سوپای سووریا توانی بەرزایی ستراتژیکی ئەلعلام لە پارێزگای حۆمس(ڕۆژاوای سووریا) کۆنترۆڵ بکاتەوە کە لەبەر ئەوەی زاڵە بەسەر مۆڵگەکانی داعش ، گرینگە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەرمیی سووریا، سوپای سووریا ئەمڕۆ یەکشەممە هاوکات لەگەڵ زاڵبوون بەسەر بەرزایی ستراتژیکی ئەلعلام ، هێرشی تاقمێک لە تیرۆریستانی داعش بۆسەر بنکەو پێگە سەربازییەکانی سوپا لە دەورووبەری ئاوایی "مکسر الحصان" لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حۆمسیشی بەرپەرچ دایەوە.
بەقسەی سەرچاوە هەواڵییەکان لەو تێکهەڵچوونەدا زیاتر لە چل تیرۆریستی تەکفیریی کوژران و یان بریندار بوون و تیرۆریستانی دیکەش بەجێهێشتنی چەکئامێر وتەرمی کوژراوەکانیان، هەڵاتن.
یەکەکانی سوپاو هێزە چەکدارەکانی سووریاهەروەها سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پەلاماری گرووپی ڕەشەکوژی بەرەی نووسرە لە میحوەری ئاوایی "حربنفسە" بۆسەر هازگەی کارەبای زارە لە سی کیلۆمیتری باشووری شاری "حەماە" یان بەرپەرچ دایەوەو ژمارێک لەوانیان کوشت و یان بریندار کرد.
سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە تیرۆریستانی تەکفیری بەدزە کردنەنێو شارۆچکەی زارە ، پاش قەڵاچۆی دانیشتووانی ، ژمارێک ژن و منداڵیان رفاند.
بەپێی هەواڵێکی دیکە، مانگی سووری سووریا بەهاوکاری نووسینگەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە دەمشق ٢٧ کامیۆنی هەڵگری یارمەتییە مرۆییەکانی بردە شارۆچکەکانی یەلدا، ببیلاو بەیت سەحم لە گردووپەڕی دەمشق.
ئەو کاروانە، حەوت هەزار سەوەتەی خۆراک و ماددەی غەیرەخۆراکی و دەواو دەرمانی لەخۆ دەگرێ.
قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لەوان تورکیا بۆ ڕووخاندنی دەوڵەتی یاسایی "بەشار ئەسەد"ی سەرۆک کۆماری سووریا دەست پێ بوو.