ڕزگار کرانی شارێکی گرینگ لەستانی ڕەقەی سووریا
سوپای سووریا ڕۆژی دووشەممە شاری کەونارایی "ڕەسافە"ی لە باشووری "ڕەقە" لە ژێر چنگی تیرۆریستانی داعش، ڕزگار کرد.
هەواڵدەریی فەرمیی سووریا سانا؛ ڕۆژی دووشەممە بە ڕاگەیاندنی ڕزگار کرانی شاری کەونارایی "ڕەسافە" لە باشووری "ڕەقە" لە ژێر چنگی تیرۆریستانی داعش، ڕایگەیاند؛ گرووپی تیرۆریستیی داعش زەبرێکی قورسی لەم شارە داوە.
سوپای سووریا پێشتریش شاری مێژوویی "تەدمەر" و "قەسرولحەیر"ی لە ژێر چنگی گرووپی تیرۆریستیی داعش دەرهێنابوو.
سوپای سووریا هەروەها چەن ڕۆژی ڕابردوویش لە شەڕ و پێکدادانی بێ وچانی دژ بە گرووپی تیرۆریستیی داعش، چەن ناوچەیەکی پارێزگەکانی ڕەقە، حەماه و حومسی ڕزگار کرد.
بەم پێشڕەوییەی سوپای سووریا لە پارێزگاکانی «حلب»، «حماه» و «رقه»، هێلەکانی پشتیوانی لۆجستیکی و یارمەتی گەیشتن بە گرووپی تیرۆریستیی داعش لە بنکەی سەرەکیی ئەم گرووپە واتە ڕەقە، بەرەو ناوچەی «سلمیه» لە پارێزگەی حەماه پچڕاوە.
پاکتاو کردنەوەی بەربڵاوی ئەم ناوچانە بە سەرنج دانی دەیان بیرە نەوت و دام و دەزگەوی نەوتی کە هەیانە، کاریگەرییەکی بەرچاو لە سەر چارەسەر کرانی کێشە ئابوورییەکانی سەرهەڵداو بە هۆی بایکۆت کرانی یەکلایەنەی سووریاوە دادەنێ.
قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لەوان تورکیا بۆ ڕووخاندنی دەوڵەتی یاسایی "بەشار ئەسەد"ی سەرۆک کۆماری سووریا دەست پێ بووە.