سەرکەوتنی هێزی سوری و هاوپەیمانەکان لە قۆناخی دووهەمی نە بەردی گەورەی فەجر
ئازاد کرانی نیزیکەی هەشت هەزار کیلومەتری سێ جا لە ناوچەکانی بیاوانی و وشک ناسراو بە بادیەی سوریا، لە بوونی تەکفیرییەکانی داعش ئەنجامی ڕۆژی یەکەمی قۆناخی دووهەمی ئۆپراسیۆنی مەزنی فەجر ڕاگەیەندراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، سپای سوریا و هێزەکانی هاوپەیمانی ئەم وڵاتە سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاو و لە ناکاویان بە ناوی فەجر لە ناوچەیەک بە بەریتانیی سەد کیلومەتر و قوڵایی هەشتا کیلومەتر لە ناوچەکانی بیابانی سوریا دەست پێ کردووە.
ئەم ئۆپراسیۆنە داگری میحوەرەکانی بیاوانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سویدا لە باشوور، فڕگەی سەربازی سین (ناوەندی ) و سێ ڕێیانەی زازا لە باکووری بادیەی سوریایە.
سەرتیپ عیماد ئیسکەندەر فەرماندەی ناوچەی عەمەلیاتی سویدا سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی میحوەری باکووری ڕۆژهەڵاتی سویدا وتی : دوابەدوای ئەم ئۆّراسیۆنە کە بووە هۆی ئازاد کرانی سێسەد کیلومەتری سێ جا لەم میحوەرە، پێوەندی تاقمی تەکفیری داعش لەگەڵ ئەردەن پچڕا.
سەرتیپ عیماد ئیسکەندەر پێداگری کرد : دوابەدوای ئۆپراسیۆنی مەزنی فەجر ، باشووری سوریا شایەتی گۆڕانێکی گەورە دەبێت ، تیرۆریستان لە سارای باشووری ئەم وڵاتە بنبڕ دەکرێن.
بایکۆت و پاکتاو کردنی ئەم ناوچەیە دەورێکی گرینگی لە تەسلیم بوونی تیرۆریستەکان لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی شاری دیمەشقی پێتەختی سوریاش دەبێت .
بە پێی ڕاگەیاندنی سەرچاوەکانی مەیدانی ژومارێکی زۆر لە تیرۆریستەکان لە ئۆپراسیۆنی فەجر کوژراون کە لە نێوانیان دا ئەحمەد عەبدو سەرکردەی باڵای تاقمی تەکفیری داعشیش هەیە.