تەقینەوەی ترۆریستی لە گردو پەری شاری حەڵەبی سوریا
لە تەقینەوەیەکی ترۆریستی لە گردو پەری باکووری شاری حەلەب لە سوریا، ژمارێک لە کەسانی سڤیلی سوریایی کوژراون و بریندار بوون.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەمڕۆ هەینی بە هۆی تەقینەوەی ترۆمبیلی بۆمب ڕێژکراو بەرامبەر کۆمای فێرکاری شاری " ئەعزاز" لە گردوپەری باکووری شاری حەڵەب لە سوریا، سێ کەسی سڤیل کوژران و چەند کەسی تر بریندار بوونە.
شاری ئەعزاز لە باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای حەڵەبی سوریا لە چوارساڵ لەمەو بەرەوە لە لایەن تاقمەکانی ترۆریستییەوە بۆ وێنە تاقمی چەکداری ناسراو بە " سوپای ئازادی سوریا" داگیر کراوە کە لە لایەن تورکیاوە لاگریان لێوە دەکرێت.
هەر وەها تەقینەوەی هەمماری چەک و چۆل و تەقەمەنی بەرامبەر بنکەی پارتی بەعس لە شاری حەڵەب، زەرەرو زیانی دراوی زۆری لێکەوتۆتەوە. لەلایەکی دیکەوە، لە پەلاماری بەهاوەنی سوپای سوریا بۆ سەر بنکەی ترۆریستان لە شارۆچکەکانیی عەین تەرما و حەزە لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی ڕیف دیمەشق چوار ترۆریست کوژراون .