زگارکرانی ٩ ناوچە لەیەکەم ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی ئازادی عەرساڵی لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i300942-زگارکرانی_٩_ناوچە_لەیەکەم_ڕۆژی_ئۆپەراسیۆنی_ئازادی_عەرساڵی_لوبنان
لەیەکەم ڕۆژی ئۆپەراسیۆنیی رزگارکردنی بەرزاییەکانی عەرساڵ لە رۆژهەڵاتی لوبنان، هێزەکانی حزبوڵا بە یارمەتی سوپای سوریا توانیان ٩ ناوچەی گرنگ لەئەندامانی تاقمی ڕەشەکووژی بەرەی نوسرە وەربگرنەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 22, 2017 09:02 Asia/Tehran
  • زگارکرانی ٩ ناوچە لەیەکەم ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی ئازادی عەرساڵی لوبنان

لەیەکەم ڕۆژی ئۆپەراسیۆنیی رزگارکردنی بەرزاییەکانی عەرساڵ لە رۆژهەڵاتی لوبنان، هێزەکانی حزبوڵا بە یارمەتی سوپای سوریا توانیان ٩ ناوچەی گرنگ لەئەندامانی تاقمی ڕەشەکووژی بەرەی نوسرە وەربگرنەوە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، لەیەکەم ڕۆژی ئۆپەراسیۆنیی ئازادکردنیی بەرزاییەکانیی عەرساڵ  لە رۆژهەڵاتی لوبنان کەهاوکات لەگەڵ ئۆپەراسیۆنیی ئازادی بەرزاییەکانی ئەلقەلموونی رۆژئاوایی لە سوریا بووە ، هێزەکانی حیزبۆڵای لوبنان توانیان لەبەیانی رۆژی هەینی ناوچەی" سەهلئەلرەهوە"،"سەهرئەلهوە"، "وادی دەقیق"،"وادی زەعرو"و " تەفتناز" یان لە بەرزاییەکانی عەرساڵ لە سنووری سوریا ئازاد بکەن.

لەبەرزاییەکانیی ئەلقەلەموونی رۆژئاوایی لە سوریا یش هێزەکانیی خۆڕاگریی بەپشتیوانیی هێزی ئاسمانیی سوپای سوریا ناوچەکانیی" تلەئەلبرکان"،" ئەلکرە ئەلئەوەل"،" زەلیل ئەلحاج" و " حەرف سەعبە"یان ئازاد کرد. فەرماندەریی ئۆپەراسیۆنی ئازادی عەرسالی لوبنان و ئەلقەلەموونی سوریا ڕایگەیاند: ئەم ئۆپەراسیۆنە ماوەی زەمانیی بۆ لە بەرچاو نەگیراوە و تا پاکتاو کردنیی تۆکمەی ئەم ناوچەگەلە لەبوونیی تاقمەکانیی ترۆریستیی درێژەی دەبێت.

بەر لەوە" سەعد ئەلحەریری" سەرۆک وەزیرانیی لوبنان ڕایگەیاندبوو سوپای لوبنان لە ئۆپەراسیۆنیی ئازادیی بەرزاییەکانیی عەرساڵ لە چنگ ترۆریستان بەشداری دەکات.

بەرزاییەکانیی ئەلقەلموونی ڕۆژئاوایی لە خاکی سوریا وبەرزاییەکانی عەرساڵ لەخاکی  لوبنان ناوچەیەکی بە یەکتری لکاوەیە کە بە تاوسەندنیی قەیران لە سوریا، تاقمە چەکدار وترۆریستییەکان کە زۆربەی ئەوان سەر بە" بەرەی نۆسرەن" ،لەم ناوچەیە دا سەقامگیر بن.