مۆرکرانی ڕیککەوتن نامەی ئیجرایی ناوچەی کەم کردنەوەی ئاڵۆزیی غوتەی ڕۆژهەڵاتی لە سووریا
وەزاڕەتی بەرەڤانی ڕوسیا لە مۆرکرانی ڕیککەوتنەکانی ئیجرایی گەڵاڵەی ناوچەکانی کەم کردنەوەی ئاڵۆزی لە غەتەی ڕۆژهەڵاتی دەمشقی پێتەختی سووریا هەواڵی دا.
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەی سپۆتنیک ، وەزاڕەتی بەرەڤانی ڕووسیا ڕۆژی شەممە لە بەیان نامەیەکدا ڕایگەیاند : ئەم بەڵگانە کە لە قاهێرە وبە نێوبژیڤانی میسرمۆر کراوە، سنوورەکانی ناوچەکانی کەم کردنەوەی ئاڵۆزی وناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکان دیاری دەکات. ئەم بەیان نامەیە لە دڕێژە دا وتی: بەڵگە مۆرکراوەکان ، سەرەڕای ئەمە ، شوێنەکانی سەقامگیر کرانی هێزەکان وڕادەی هێزوتوانایی وئیختیاراتی هێزەکانی کۆنترۆڵ کەری ناوچەکانی کەم کردنەوەی ئاڵۆزی وهەروەها ڕیگاکانی گواستنەوەی یارمەتیه کانی مرۆڤ دوستانە بۆ ناوچە ئاوەدانەکان دیاری دەکات. وەزاڕەتی بەرەڤانی ڕووسیا هێواداری دەربڕی کە یەکەم کاروانی یارمەتیەکانی مرۆڤ دوستانە بۆناوچەی غوتەی ڕۆژهەڵاتی دەمیشق ، بەم زووانە دێنە ئەم ناوچانەوە. ڕووسیا ، ئێران وتورکیا وەکوو وڵاتانی دەستەبەری ئاگربەر لە سووریا ، یادداشتی ڕێککەوتنی لە بارەی بەدی هاتنی چوار ناوچەی کەم کرانەوەی ئاڵۆزی لەم وڵاتە مۆر کرد. سرگئی لاوروف وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ، حەوتی ژوئیە ڕایگەیاند کارناسانی ڕووسیا ، ئەمریکا وئۆردن لەبارەی ناوچەکانی کەم کرانەوەی ئاڵۆزی پارێزگاکانی باشووری ڕۆژئاوای سووریا بە ڕێککەوتن گەیشتوون. ئاگر بەس لە ناوچەکانی باشووری سووریا لە نۆیهمی ژوییه بەشێوەی فەرمی جێ بە جێ کرا.