دانپێدانانی هاوپەیمانی ئەمریکی بە کوشتنی بەسەدان خەڵکی مەدەنی لە سووریا و ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i302956-دانپێدانانی_هاوپەیمانی_ئەمریکی_بە_کوشتنی_بەسەدان_خەڵکی_مەدەنی_لە_سووریا_و_ئێراق
هاوپەیمانی ئەمریکی لە ئاماری مانگانەی خۆیدا ڕایگەیاند، ٦٢٤ کەسی سیڤیلی لە پەلامارە ئاسمانییەکانی بۆسەر ئێراق و سووریا کوشتووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 05, 2017 06:26 Asia/Tehran
  • دانپێدانانی هاوپەیمانی ئەمریکی بە کوشتنی بەسەدان خەڵکی مەدەنی لە سووریا و ئێراق

هاوپەیمانی ئەمریکی لە ئاماری مانگانەی خۆیدا ڕایگەیاند، ٦٢٤ کەسی سیڤیلی لە پەلامارە ئاسمانییەکانی بۆسەر ئێراق و سووریا کوشتووە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سپۆتنیک، بەپێی ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی ئەمریکی٢١حاڵەتی نوێی بوونەقوربانی کەسانی سیڤیل کە لە ئۆپراسیۆنی ئاسمانی فڕۆکەکانی ئەو هاوپەیمانییە کوژراون، ئاشکرا بووە.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا رۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند، دەمشق لە نامەی جیاجیادا داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان و سکرتێری گشتیی ئەو ڕێکخراوە کردووە، کردەکانی هاوپەیمانی بەسەرکردایەتی ئەمریکا لە کوشت و بڕی کەسانی سیڤیلی سووری شەرمەزار بکەن.

میدیاکان پێشتر لە سووریا ڕاپۆریان دابوو، ژنێک و حەوت منداڵ لە هێرشی ئاسمانیی هاوپەیمانی بۆسەر شاری رەققە لە باکووری ئەو وڵاتە کوژراون.

حەوتەی ڕابردووش چەندین هەواڵ لەبارەی کوژرانی کەسانی سیڤیل لە پەلاماری ئاسمانیی هاوپەیمانی بۆسەر شاری دێرەزوور بڵاو کرابۆوە.

ئاماری هاوپەیمانی لە کوشت و بڕی کەسانی سیڤیل لە سووریاو ئێراق لەکاتێکدا بڵاو کرایەوە کە گرووپە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ پێ لەسەر ئەوە دادەگرن کە ژماری ڕاستەقینەی قوربانیانی پەلامارەکانی هاوپەیمانی یەکجار زیاتر لە ژماری ڕاگەیێندراوە.