داوا بۆ کۆتایی ئۆپەراسیۆنیی جەنگی ئەمریکا لە سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i303558-داوا_بۆ_کۆتایی_ئۆپەراسیۆنیی_جەنگی_ئەمریکا_لە_سوریا
شەش گرووپی دژە شەڕ لە ئەمریکا خوازیاریی کۆتایی ئۆپەراسیۆنیی فڕۆکە جەنگییەکانیی ئەمریکایی بوون لە هەرێمی ئاسمانیی سوریا دا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 09, 2017 06:38 Asia/Tehran
  • داوا بۆ کۆتایی ئۆپەراسیۆنیی جەنگی ئەمریکا لە سوریا

شەش گرووپی دژە شەڕ لە ئەمریکا خوازیاریی کۆتایی ئۆپەراسیۆنیی فڕۆکە جەنگییەکانیی ئەمریکایی بوون لە هەرێمی ئاسمانیی سوریا دا .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی شەوی سێ شەممەی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆن، شیش گرووپیی دژە شەڕ لە ئەمریکا لە درێژەی کۆبوونەوەیەک دا لە واشنگتۆن لە دەوڵەتی ئەمریکا داوایان کرد  فڕۆکە جەنگییەکانیی خۆی لە هەرێمی سوریا بباتە دەرەوە .

 " نورمەن ساڵومون" سەرۆکی دامەزراوەی دژە شەڕی " ڕوتس ئەکشین" لەم کۆبوونەوەیە وتی: ئەم دامەزراوەیە هاوڕێ لەگەڵ پێنج دامەزراوەی دیکە واتە " گرووپیی کۆنە سەربازانیی ئەمریکایی بۆ ئاشتی" ، " دامەزراوەی جیهان بە بێ شەڕ"،" دامەزراوەی چاوەدێر"watchdog.net بڵاڤۆکەکانیی" دەیلی کاس" ، " نەیشێن" خوازیاری ئەوە بوونە کە ئەمریکا کۆتایی بدات بە ئۆپەراسیۆنیی ئاسمانیی لە سوریا کەلانی کەم لە سێ ساڵ لەمەو بەرەوە لە سیپتەمبەریی ٢٠١٤ دەست پێکراوە.

سەرۆکی دامەزراوەی دژە شەڕی " ڕوتس ئەکشین"  وتی ئەمریکا لە حالێک دا درێژە ئەدات بە پەلامارەکانیی ئاسمانیی خۆی لە سوریا دا کە ئەم ئۆپەراسیۆنە یارمەتیی نەداوە بە کەمکردنەوەی قەیران و تەنانەت ئالۆزی نێوان ئەمریکا و  ڕوسیا یش تادێ زۆرتر دەبێت .

 پێش لەوەیش ، وەزارەتی دەرەوەی سوریا یەکشەممە ی ڕابردوو لە نامەیەک بۆ ڕێکخراوی نەتەوەکان، خوازیاریی هەڵوەشانەوەی هاوپەیمانیی نایاسایی ئەمریکایی  دژی داعش  و کۆتایی هاتنی تاوانکارییەکانیی ئەوان دژی گەلی سوریا بووە .

فڕۆکە جەنگییەکانیی هاوپەیمانی ئەمریکایی شەممەی ڕابردوو گەرەکە ئاوەدانەکان و ماڵی شارومەندانی دانیشتووی ڕەققە، لە باکووری سوریای بە مووشەکی هیدایەتی کەرەوە داوەتە بەر پەلامار و لەم پەلامارە، ٤٣ ئافرەت  ومنداڵی سوری  کوژران و بریندار بوون .