داکەوتنی پێنج فڕۆکەی بێ سەرنشینی ترۆریستان لە گردو پەڕیی حەماە لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i303598-داکەوتنی_پێنج_فڕۆکەی_بێ_سەرنشینی_ترۆریستان_لە_گردو_پەڕیی_حەماە_لە_سووریا
هێزەکانیی سوپای سووریا پێنج فڕۆکەی بێ سەرنشینی بۆمب ڕێژکراویی تاقمە ڕەشەکوژەکانیان لە ناوچەی جورین لە گرد وپەڕی حەماە (ڕۆژئاوای سوریا) داخستووە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 09, 2017 07:43 Asia/Tehran
  • داکەوتنی پێنج فڕۆکەی بێ سەرنشینی ترۆریستان لە گردو پەڕیی حەماە لە سووریا

هێزەکانیی سوپای سووریا پێنج فڕۆکەی بێ سەرنشینی بۆمب ڕێژکراویی تاقمە ڕەشەکوژەکانیان لە ناوچەی جورین لە گرد وپەڕی حەماە (ڕۆژئاوای سوریا) داخستووە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆن،یەکەکانیی سوپای سووریا هەر وەها پەلاماری ترۆریستانیی داعش یان لە میحوەری پانۆراما لە شاری دەیرۆزوور (ڕۆژهەڵاتی سوریا) بەرپەرچدایەوە و زەبری زۆریان داوە لە هێرشکاران.

 ئەمەو لە لایەکی ترە وە یەکەکانیی سوپای سوریا بە تۆپخانە و هێزی ئاسمانیی  پەلاماریان کردە  سەر ناوچەی تەدارەکاتیی ترۆریستان و میحوەرەکانیی هات و چوی ترۆمبیلەکانی ئەوان لە مەزراکانیی پانۆراما و  وادی سەردە و گردو پەڕی فڕۆکە خانەی دەیرۆزوور و دوو مۆڵگەی ئەوانیش لە گەرەکەیی" خەسارات" لەناوچووە .

 بە وتەی سەرچاوە خۆجێیەکان لە شاری مەیادین لە ستانی دەیرۆزوور ؛ ژمارێک لە گەنجەکان پاسێکیی داعشیان لە نزیکیی بەشگەی کارەبا ئاور تێ بەرداوە .

 سوریاییەکان هەر وەها بە هێرش بۆ سەر مۆڵگەی ناسراو بە پۆلیسی داعش لە گوندی حەتلە ترۆریستێکیان بە ناوی ئەبوو خالێد ئەشامیی کووشتووە.

 داعش  لە ناوچەکانیی ژێر ڕکێفیی دا لە ستانیی دەیرۆزوور دەستی کردووە بە قۆڵبەستکردنیی بەربڵاویی گەنجەکان  تا ئەوان بە زۆر بەڕێکات بۆ  بەرەکانیی شەڕ .

 یەکێ  لە فەرماندەرانیی مەیدانیی سوپای سوریا یش لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری سپۆتێنیک باسی لە درێژەیی پێشڕەویی سوپای ئەو وڵاتە دژی مۆڵگەی ترۆریستانی تەکفیری داعش تا نزیکیی شاری مەعدان، لە گردو پەڕی باشووری ڕۆژهەڵاتی ڕەققە کرد و وتی: زاڵبوونیی سوپای سوریا بە سەر شاری مەعدان، ڕێگا لە سەر ڕۆیشتنیی ئەو هێزانە بۆ سنوورەکانیی باکووری ڕۆژئاوایی ستانی دەیرۆزوور دەکاتەوە .

یەکەکانیی سوپای سوریا لە ئۆپەراسیۆنیی ئەم دواییە لە گردو پەڕی باشووری رۆژهەڵاتی  ڕەققە  توانیان  گوندەکانیی ئەلنەمیسە، ئەلجابێر و ئەلجەمیسە لە ژێر کۆنتڕۆڵی ڕەشەکوژەکان ببنە دەرەوە .