کوژرانی ژومارێک خەڵکی سیڤیلی سوری لە پەلاماری هاوپەیمانیی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i303798-کوژرانی_ژومارێک_خەڵکی_سیڤیلی_سوری_لە_پەلاماری_هاوپەیمانیی_ئەمریکا
لەپەلاماری ئاسمانی هاوپەیمانیی ئەمریکی بە دژی داعش بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی سوریا لانیکەم نۆزدە کەسی سیڤیل کوچران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 10, 2017 16:57 Asia/Tehran
  • کوژرانی ژومارێک خەڵکی سیڤیلی سوری لە پەلاماری هاوپەیمانیی ئەمریکا

لەپەلاماری ئاسمانی هاوپەیمانیی ئەمریکی بە دژی داعش بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی سوریا لانیکەم نۆزدە کەسی سیڤیل کوچران.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی شین هۆوا  بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ڕەسمی سوریا، لەم پەلامارانە کە ڕۆژی پێنج شەممە کرایەسەر شاری مەیادین و گوندی تەبنی لە دەورووبەری پارێزگەی دەیروزوور ، ژومارێکیش بریندار بوون.

ڕاپۆرتەکان دەڵێن لە پەلاماری هاوپەیمانی ئەمریکی چەند بینای دەورووبەری پارێزگەی دەیروزوور بە تەواوی تێک ڕووخا.

فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی چوارەمی ئووت بە پەلامارکردنەسەر شاری رەقە لە باکووری سوریا لانیکەم  هەژدە کەسی سیڤیل کوژران و لە خاک و خوێن دا  گەوزێندران.