ڕزگار کرانی گوندێک لە ڕۆژهەڵاتی حومس
سوپای سووریا توانی لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی خۆیدا لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی حومس، گوندی "تەرفاوی" لە ژێر چنگی گرووپی تیرۆریستیی داعش رزگار کات.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ سوپای سووریا ڕۆژی هەینی لە ئۆپەراسیۆنی رزگار کردنی گوندی "تەرفاوی" چەندین چەکداری داعشی کوشت و هاوکات لە چەن میحوەری دیکەوە لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی حومس درێژەی دا بە پێشڕەویی خۆی.
سوپای سووریا کە چەن ڕۆژ لەمەوبەر لە ڕیفی شەرقیی پارێزگەی حومسدا شاری ستراتژیکی "سەخنە"ی لە ژێر چنگی داعش دەرهێنابوو، ئێستا خەریکی سڕینەوەی مین و بۆمبە چێندراوەکان لەم شارەدایە.
هێزەکانی سووریا هەروەها رۆژی ڕابردوو (پێنجشەممە) گوندی "ساڵحییە"یان ڕزگار کرد کە لە ڕیف "جب جەراح" و لە نزیکی سنوورە ئیدارییەکانی پارێزگەکانی حومس و حەماهدایە.
هەروەها دوابەدوای بەرپەرچ درانەوەی پەلامارەکانی داعش بۆ سەر بنکە و مەتەرێزی هێزەکانی سوپای سووریا لە دەڤەری "حەمیمە" هەڵکەوتوو لە ٧٠ کیلۆمەتریی باشووری ڕۆژاوای شاری بوکمال، ژمارێکی زۆر لە تیرۆریستانی داعشی کوژران.