کوژرانی ژمارێک خەڵکی سیڤیلی سووری لە پەلاماری هاوپەیمانیی ئەمریکا
ئاب 11, 2017 12:44 Asia/Tehran
لەپەلاماری ئاسمانی هاوپەیمانیی ئەمریکی بە دژی داعش بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی سوریا لانیکەم نۆزدە کەسی سیڤیل کوچران.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی شین هۆوا بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ڕەسمی سوریا، لەم پەلامارانە کە ڕۆژی پێنج شەممە کرایەسەر شاری مەیادین و گوندی تەبنی لە دەورووبەری پارێزگەی دەیروزوور ، ژومارێکیش بریندار بوون.
ڕاپۆرتەکان دەڵێن لە پەلاماری هاوپەیمانی ئەمریکی چەند بینای دەورووبەری پارێزگەی دەیروزوور بە تەواوی تێک ڕووخا.
فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی چوارەمی ئووت بە پەلامارکردنەسەر شاری رەقە لە باکووری سوریا لانیکەم هەژدە کەسی سیڤیل کوژران و لە خاک و خوێن دا گەوزێندران.
سەرپەیڤ