کوژران و بریندار بوونیی ٣٥ ترۆریستی لە سنووری سوریا و ئەردەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i304012-کوژران_و_بریندار_بوونیی_٣٥_ترۆریستی_لە_سنووری_سوریا_و_ئەردەن
بە هۆی تەقینەوەی ترۆریستی لە ئۆردوگای ترۆریستان ناسراو بە جەیشولئیسلام لە سنوری سوریا و ئەردەن، لانی کەم ٢٣ ترۆریست کوژران و ١٢ ترۆریستی دیکەیش بریندار بوون .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 12, 2017 07:14 Asia/Tehran
  •  کوژران و بریندار بوونیی ٣٥  ترۆریستی لە سنووری سوریا و ئەردەن

بە هۆی تەقینەوەی ترۆریستی لە ئۆردوگای ترۆریستان ناسراو بە جەیشولئیسلام لە سنوری سوریا و ئەردەن، لانی کەم ٢٣ ترۆریست کوژران و ١٢ ترۆریستی دیکەیش بریندار بوون .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی  ئیرنا بە گێرانەوە لە کەنالی دەنگ وباسی  ئیسکای نیوز، سەرچاوەکانیی دەنگ وباس بەیانی ئەمڕۆ (شەممە) ڕایانگەیاند:  دوا بە دوای تەقینەوەی ترۆریستی ناسراو بە جەیشولئیسلام لە نزیکیی شارۆچکەی " نەسیب" لە سنووری سوریا و ئەردەن ٢٣ کەس کوژراون ولانی کەم ١٢  ترۆریستی دیکە بریندار بوون کە بارودۆخیی زۆرێک لەوان شپرزە ڕاپۆرت دراوە .

 تاقمی ترۆریستی جەیشۆلئیسلام لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی، قەلەموونی ڕۆژهەڵاتی، حیماە و حۆمس ئامادەن .  ئەو گرووپە  یەکێ لە لایەنکانیی  سەرەکیی  تێکهەڵچوونیی ترۆریستان لە غوتەی رۆژهەڵاتییە کە تا بە ئێستا بە هۆی ئەو زیاتر لە ١٥٠ ترۆریست کوژراون .

 دوای ئەوەی کە هێزەکانی سوپای سوریا توانیان بەشگەلێکی  بەربڵاو لە ناوچەکان وبەرزاییەکانیی گردو پەڕی ستانی سویدا یان لە چنگ ڕەشەکوژانیی تەکفیری ئازاد بکەن و بارو دۆخیی سنوورەکان بگەڕێننەوە بۆ پێش لە داگیر کران ، هەموو پێگەکانیی سەقامگیر لە سنوورە هاوبەشەکانیی ئەردەن  و سوریا لە لایەن سوپای ئەو وڵاتەوە  بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵ دەکرێت و هەموو هێلەکانیی یارمەتییەکان و بەڕێکردنیی چەک بۆ ڕەشەکوژەکانی دەرعا و غوتەی رۆژهەڵاتیی پچراوە .