تەقینەوەی ئوتوموبیلی بۆمب ڕێژکراو لە لازقیەی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i305078-تەقینەوەی_ئوتوموبیلی_بۆمب_ڕێژکراو_لە_لازقیەی_سووریا
تەقینەوەی ئوتوموبیلی بۆمب ڕێژکراو لە دەروازەی ڕۆژهەڵاتی شاری لازیقە لە باکووری ڕۆژاوای سووریا، ژومارێک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 19, 2017 13:45 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی ئوتوموبیلی بۆمب ڕێژکراو لە لازقیەی سووریا

تەقینەوەی ئوتوموبیلی بۆمب ڕێژکراو لە دەروازەی ڕۆژهەڵاتی شاری لازیقە لە باکووری ڕۆژاوای سووریا، ژومارێک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، میدیاکانی  سووری ڕایانگەیاند : ڕوژی شەممە  ئوتوموبیلێکی بۆمب ڕێژکراو  لە نیزیکی نەخۆشخانەی عوسمان  لە گەڕەکی زاحیە تەشرین ی شاری لازقییە  تەقییەوە کە دوو کەس لەبەر  ئەم تەقینەوەیە کوژران و ژومارێکیش بریندار بوون  .

بەپێی هەواڵێکی تر سوپای سوریا  بە هاوکاری خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان لە درێژەی بەرەنگار بوونەوەی تاقمی تیرۆریستیی داعش زاڵ بوون بەسەر بەرزاییەکانی وادی فارە ، راس شەعبە مەغارە، ئەبووخەدیج  و بەرزاییەکانی دیکە لە کێوەکانی قەلموونی ڕۆژاوایی .

بەپێشکەوتنی سوپای سوریا و هێزی خۆڕاگری ئیسلامی لەم ناوچەیە،  ژومارێک لە تیرۆریستانی داعش لەوان  ئەحمەد وەحید عەبد  بەرپرسی بەشی  زامرانی داعش لەگەڵ تاقمێک  لە هێزەکانی خۆی  ، خۆیان دابە دەستەوە  .

بەم سەرکەوتنەی سوپای سوریا و خۆڕاگری ئیسلامیی لوبنان، گەمارۆی سەر تیرۆریستانی داعشی لە سنوورەکانی سوریا لەگەڵ لوبنان  توندتر بووە.