کوژرانی چل کەس لە پەلاماری ئەمریکییەکان بۆسەر ڕەققەی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i305294-کوژرانی_چل_کەس_لە_پەلاماری_ئەمریکییەکان_بۆسەر_ڕەققەی_سوریا
ماڵپەڕەکانی هەواڵ نیزیک لە داعش ئەمڕۆ ڕایانگەیاند : هاوپەیمانیی ئەمریکی بە بوردومان کردنی ڕەققەی سوریا چل کەسی سیڤیلیان کوشت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 21, 2017 08:20 Asia/Tehran
  • کوژرانی چل کەس  لە پەلاماری ئەمریکییەکان بۆسەر ڕەققەی سوریا

ماڵپەڕەکانی هەواڵ نیزیک لە داعش ئەمڕۆ ڕایانگەیاند : هاوپەیمانیی ئەمریکی بە بوردومان کردنی ڕەققەی سوریا چل کەسی سیڤیلیان کوشت .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژیدووشەممەی ماڵپەڕی عەهدی لوبنان، ماڵپەڕەکانی داعش بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە  ڕایانگەیاند: ئەم پەلامارە ئاسمانییە بۆسەر بینایەکی نیشتەجێ بوون لە گەڕەکی حارە بەدو  ی شاری رەققە  ئەنجام بوو  .

ئەمە لەحاڵێکدایە کە میدیاکانی خۆجێیی سوریاش ئەمڕۆ باسی پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی بەناو دژە داعش بەسەرکردەیی ئەمریکایان کرد بۆسەر مەتەرێزی سوپای سوریا لە ڕیفی بشاووری.

رۆژی هەینیش  لەپەلاماری ئاسمانیی فرۆکە جەنگییەکانی  ئەمریکی بۆسەر گەڕەکێکی  شاری رەقە لە باکووری سوریا لانیکەم 25 کەسی سیڤیل کوژران و چەند کەسی دیکەش بریندار بوون  .

دەوڵەتی سوریا بە جاران  داوایان لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان کرد  کۆتایی  بێنێ بە چالاکی  هاوپەیمانیی نایاسایی ئەمریکا  کە بێ داواکاری دەوڵەتی سوریا  و بە دەر لە چوارچێوەی نەتەوەیەکگرتووەکان پێک هاتووە.

کاربەدەستانی سوری دەڵێن  هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردەیی ئەمریکا بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی داعش  بووەتە ئامرازێک بۆ کوشتن و هەموو هەوڵەکانی ئەم  هاوپەیمانییە تەنیا کوشتنی خەڵکی سیڤیلی بێ خان و مان و ژێرخانەکانی سورییە.