دە ملوێن منداڵی یەمەنی پێویستیان بە یارمەتیی مرۆڤدۆستانەیە
نووسینگەی ڕێکخستنی کاروباری مرۆڤ دۆستانەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان( ئوتشا) ڕایگەیاندووە:دە ملوێن منداڵی یەمەنی لە بەر سەرهەڵدانی شەڕوپێکدادان پێویستیان بە یارمەتیی مرۆڤدۆستانەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،نووسینگەی ڕێکخستنی کاروباری مرۆڤ دۆستانەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان( ئوتشا) ڕایگەیاندووە کە لە تێکهەڵچوونەکانی یەمەن دا منداڵان زیاتر لە خەڵکانی تر زیانی شەڕیان وێکەوتووەو کۆمەڵێکی زۆریان بەرەوڕووی باری خراپی خواردن و بوونەتەوەو تووشی نەخۆشیی کۆلێرا هاتوون و جیا لەمە هەتا ئێستا سەدان منداڵ لە ئەنجامی هێرشەکان گیانی خۆیانیان لەدەست داوە.
ئەمە لە هەل و مەرجێکدایە کە ڕێکخراوەی نەتەوەکان هەروەها بە بڵاوکردنەوەی زنجیرە ڕاپۆرتێک ڕایگەیاندووە کە نزیکەی 21 ملوێن یەمەنی پێویستیان بە یارمەتیی مرۆڤدۆستانەیە.
سندوقی منداڵانی سەربە ڕێکخراوەی نەتەوەکان واتە یونیسێفیش پێشتر ڕایگەیاند بوو کە 27ی ئاپریلی ساڵی 2017 هەتاکو ئێستا 150 هەزار منداڵی ژێر پێنج ساڵ لە یەمەن تووشی نەخۆشیی کۆلێر هاتوون و 380 هەزار منداڵی ژێر پێنج ساڵانیش بەرەوڕووی باری خراپی خۆراکن.
عەرەبستانی سەعودی وێڕای پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە شەشەمی خاکەلێوەی ساڵی 94ی کۆچیی هەتاوییەوە شاڵاوێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کردووە بۆ ئەوەی لەم ڕێگایەوە بتوانێ عەبدڕەبەمەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەو هەڵاتووی یەمەن بگەڕێنێتەوە بۆ سەردەستەڵات کە ئەم شاڵاوانە کاول بوونی یەمەن و قەڵاچۆی هەزاران مرۆڤی بێ دەرەتان بەولاوە هیچ ئەنجامێکی دیکەی بۆ ڕژێمی سەعودی بەدواوە نەبووە
ڕێکخراوەی نەتەوەکان پێشتریش ڕایگەیاندبوو کە بە تێکڕایی نزیکەی نۆزدە ملوێن یەمەنی بە پتر لە دوو لە سێی تێکڕای حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانییە.
بە گوێرەی ڕاگەیاندنی ئەم دامەزراوە نێونەتەوەییە، هێرشە ئاسمانییە بێ بڕانەوەکان و شەڕ لەم وڵاتەدا زەرەرو زیانێکی قورسی بەسەر جەماوەری یەمەن دا سەپاندووەو زەبرێکی قورسیشی لە ژێرخانە گشتی و تایبەتییەکانی یەمەن وەشاندووە و و هاوکات ڕێگاشی لە گەییشتنی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بەم وڵاتە گرتووە.
.