فایلێکی دەنگی کە گوایە هی سەرکردەی داعش
سەرچاوەکانیی نزیک لە داعش رۆژی پێنجشەممە فایلیکی دەنگییان بڵاو کردەوە کە دەلێن لەلایەن ئەبووبەکر بەغدادییەوە تۆمار کراوە و لەو دا سەرکردەی داعش لە ئەندامانیی خۆی داوادەکات بەجیهادی خۆیان درێژە بدەن و خۆ بەدەستەوە نەدن.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی دەنگ وباسی مەیادین ، ئەو فایلە دەنگییە دامەزراوەیەک ناسراو بە فۆرقان لە میدیاکانیی نزیک بە داعش بڵاوی کردۆتەوە .بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، ئەبووبەکر بەغدادی ئەندامانی خۆی بانگ کردووە بۆ خۆڕاگری . ئەو لەم فایلی دەنگییە دا بە شێوەیەکی تایبەت ئاماژەی کردووە بە تێکهەڵچوونی ئەندامانی داعش لە سێرت، ڕەققە،ڕۆمادی،حەماە و خوازیاری درێژەی بەرەنگاربوونەوە بووە .
سەرکردەی داعش هەروەها بۆ ئەوەی دەمگۆکان لە بارەی مردنی خۆی ڕەد بکاتەوە ، لە ووتار دانێکی ٤٦ خولەکی دا دەستی داوەتە لێکدانەوەی گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییەی ناوچە جیهان و لەبارەی قەیرانی نیمچە دوورگەی کۆریای و کۆپرسی هەرێمی کوردستانی عێراقیش قسەی کردووە .
بەغدادی وتی: کۆریای باکووری بە دەستەڵاتی ناڤۆکی خۆی ،وەکوو مۆتەیەکیی لیهاتووە بۆ ئەمریکا و ژاپۆن .