ئه‌یلوول 29, 2017 11:49 Asia/Tehran
  • داوای یارمەتیی کردنی پارتی بارزانی لە ڕژێمی زایۆنی

سەرچاوەکانی نزیک لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایانگەیاندڕێبەرانی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی عیراق بە سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی، لە ڕژیمی زایۆنیی داوایان کردووە پێشبگرێت بە داخڕانی فڕۆکە خانەکانیی ئەو ناوچەیە.

دەوڵەتی عێراق رۆژی پینجشەممە باسی لە هەڵپەساردنیی فڕینە نێو دەوڵەتییەکان کردووە بەرەو هەرێمی کوردستان و یان بە پیچەوانە لە هەرێمی کوردستانەوە بەرەو وڵاتانی تر  لە ڕۆژی هەینییەوە  وئەوە یەکەم ڕێوشۆێنی تۆڵەئەستێنانەی  دەوڵەتی ناوەندیی لە بەغدا دوای بەڕێوە بردنیی کۆپرسیی جیایی لە هەرێمی کوردستانی عیراق دیتە ئەژمار .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرمی عێراق(واع)؛ سەرچاوە ئاگادارە کوردەکان  رۆژی پێنجشەممە وتوویانە ژمارێک لە ڕێبەرانی "پارتی" لە ڕژیمی زایۆنی داوایان کردووە گوشار بخاتە سەر ئەمریکا تا لە دەوڵەتی عێراق داواکات لە بڕیارەکەی بۆ داخستنی دوو فڕۆکە خانەی هەرێمی کوردستانی عێراق چاوپۆشی کات.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە ؛ رێبەرانی پارتی مەسعوود بارزانی ڕۆژیک دوای بەڕێوە چوونی کۆپرسیی جیایی هەرێمی کوردستانی عێراق، لە ئیسرائیل داوایان کردووە لەو قەیرانەی بەدی هاتووە لە نێوان هەولێر و بەغدا لە ڕێگای ئەمریکاوە خۆیان وەردەن.

  بە وتەی سەرچاوە ئاگادارە کوردەکان، لیژنەیەکی پایەبەرزی کوردی سەربە مەسعوود بارزانی هەروەها لە بارەی ڕوەشی لیژنەکانی ئیسرائیلی، ئەمریکایی و ئەروپایی لە هەرێمی کوردستانی عێراق دوای داخرانیی فڕۆکە خانەکان لەو ناوچەیە، لەگەڵ لایەنی ئیسرائیلیی باس وراوێژی کردووە .

 ڕژیمی زایۆنی  کە خوازیاریی پارچە پارچەکرانیی وڵاتانی سەربەخۆو ئیسلامیی ناوچەکەیە پشتگری کردووە لە جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق." بنیامین نەتانیاهۆ" ، سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی ڕایگەیاندووە جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە عێراق بەقازانجی ئەو ڕژیمەیە .

کۆپرسی جیابوونەوەی هەریمی کوردستانی عیراق سەرەڕای نەیاریەتییەکانی جیهانی و کاردانەوەی تووندی دەوڵەتی عێراق ٢٥ سێپتەمبەری ٢٠١٧ بە خولیای تاکە کەسی " مەسعوود بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێوە چوو .ئەم کردەوەیەی بارزانی بنپێکەری دەستووری عێراق و یاساو ڕێساکانیی نێو دەوڵەتییە.