ئه‌یلوول 29, 2017 13:17 Asia/Tehran
  • سالح مۆسلێم ڕۆیشت

هاوسەرۆکانیی نوێی پارتی یەکێتی دێمۆکراتیکی کوردستانی سوریا هەلبژێردران.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کورد پرێسەوە لە درێژەی دەنگ وەرگرتن لە کۆنگرەی حەوتەمیی پارتی یەکێتی دێمۆکراتیکهاو سەرۆکانیی  پارتی یەکێتی دێمۆکراتیکی کوردستانی سوریا هەلبژێردران.

لەم هەڵبژاردنە نێو ماڵییە دا کە لە شاری ڕمیلان، ناوچەی نەوتی کوردنشینی سوریا دا بەڕێوە چوو ؛  شاهۆز حەسەن بە جێ ساڵح موسلێم و عایشە حەسوو بە جێ ئاسیە عەبدوڵڵا هەڵبژێردران.

کۆنگرەی حەوتەمیی پارتی یەکێتی دێمۆکراتیکی سوریا لە حالێکدا بەڕێوە چوو کە هاوسەرۆکانی پێشوو(ئاسیە عەبدوڵڵا و ساڵح موسلێم) لە کۆنگرەی شەشەم بۆ جاری دووهەم لە لایەن کۆمای گشتی هەڵبژێردرابوون و لەو کۆنگرەیە دا بە ڕاگەیاندنی پاشگەز بوونیان لە بەشداری کردن لە هەڵبژاردنەکان، سەرۆکایەتی سێ خولیان قەبووڵنەکردووە .