تشرینی یه‌که‌م 01, 2017 14:31 Asia/Tehran
  • ڕێپێوانی تازیەداریی حسێنی لە باشووری بەیرووت دا

ڕێپێوانی ساڵانەی تازیەداریی حسێنی لە باشووری بەیرووتی پێتەختی لوبنان سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە بە ئامادە بوونی هەزاران کەس لە خەڵک بەڕێوە چوو.

ئەمڕۆ دەهەمین ڕۆژی مانگی موحەڕڕەمی ساڵی 1439 ی کۆچیی هەتاوی و ڕێککەوتی یەکەمی ئۆکتۆبەری 2017 ی زایینی ڕۆژی عاشورای حسێنییە، حەزرەتی ئیمامی حسێن(ع) ئیمامی سێهەمی شێعەکان دەهەمی موحەڕڕەمی ساڵی 61ی کۆچیی مانگی لە کەربەلادا لە تەمەنی 57 ساڵان شەهید کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، لە درێزەی ڕێ و ڕەسمی ڕێزنان لە ڕۆژی عاشورا کە شەوی یەکشەممە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی لوبنان بەڕێوە چوو، ئەمڕۆش ڕێپێوانی هەزاران کەس لە تازیەدارانی حسێنی لە کۆگەی سەییدوششوهەدا(ع) لە زاحیەی باشووری بەیرووت دەستی پێ کراو بڕیاریشە لە ناوچەی کیفائات دا کۆتایی پێ بێت.

دەستەوداری توندی ئاسایشتی لە زیاتر لە دە ڕۆز لەمەوبەرەوە دەستی پێ کراوەو لە شەووڕۆژی عاشورادا گەییشتووەتە ئەوپەڕی خۆی . جیا لە تیمە ئاسایشتییەکان ، سەدان کامێرای داخراویش شوێنە جۆربەجۆرەکانی زاحیەی خستووەتە ژێر کۆنترۆڵەوە.