جەختی دەبیری گشتیی حێزبۆڵڵای لوبنان لەسەر درێژەی شەڕ بە دژی تێرۆریستان
سکرتێری گشتیی حێزبۆڵڵای لوبنان لە وتاردانێکدا بۆ تازیەدارانی حسێنی لە باشووری بەیرووت پێتەختی ئەو وڵاتە جەختی کرد لەسەر ئامادە بوونی هێزەکانی خۆڕاگری لە بەرەکانی شەڕ بە دژی تێڕۆڕیزم .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی تەسنیم سەید حەسەن نەسڕۆڵڵا سکرتێری گشتیی حێزبۆڵڵای لوبنان کە هەموو ساڵێک لە ڕۆژی عاشوورا وتار ئەدات ئەمڕۆ یەکشەمە لە وتەگەلێکدا لە ڕێگای ویدیو کونفڕانسەوە بۆ تازیەدارانی حسێنی داعشی بە مەترسیەکی گەورە بۆ ئۆمەتی ئیسلامی زانی و ڕایگەیاند بە سەرەنج بە ئاستی خەسارە سەپێندراوەکان بۆ سەر ناوچە لە لایەن تێڕۆڕیستانی داعشیەوە و خەوشدار کردنی سیمای ڕاستەقینەی ئیسلام لە ڕێبازی خزمەت بە گەڵاڵەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل ، خەبات بۆ لەناو بردنی ئەو تاقمە تەکفیریەن درێژەی دەبێت . سەید حەسەن نەسڕۆڵڵا هەرجۆرە ئەگەرێک سەبارەت بە بە دی هاتنی شەڕی نوێ لە لایەن بنیامین نتانیاەۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایونی لە ناوچەی بە نیشانەی هەڵسەنگاندنی نادرۆستی ئەو ڕژیمە و ئەمریکا لە شۆێنهاتەکانی شەڕ زانی و وتیشی ئەو جوولە کانە ی وا زایونیەکان ئەوانیان هاوردە فەلەستینی داگیرکراو دەبێ تێبگەن کە ئەوان ئامێر ی دەستی سیاسەتەکانی ئەمریکا لە ناوچەن ناوبراو هەروەها وێڕای ئاماژە بە گەڵاڵەی وەیششومی ئەمریکا بۆ دابەش کرانی وڵاتانی ناوچە جەختی کرد بە دوای بەڕێوە چوونی کۆپرسی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق خەڵکی ئەو وڵاتە دەبێ پشت ببەستن بە خۆیان یان دۆستانی خۆیان کە نەیاری دابەش کرانی ناوچەن . نەسڕۆڵڵا جارێگی دیکە وێڕای شەرمەزار کردنی دەسدرێژکاری و جەنایەتی دەسدرێژکارانی سەعوودی دژی یەمەنیەکان جەختی کرد لەسەر پێویستی ڕاگیرانی شەڕی زاڵمانە دژی یەمەن . سکرتێری گشتیی حێزبۆڵڵای وبنان بە دەربڕینی پەژارەی لە کردەوەکانی ڕژیمی ئالی خەلیفە لە بەحرەین کە بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکان لە گەڵ دوژمنی زایونی نەتەوەی خ>یان سەرکوت بکەن وەبیریشی هێنایەوە جیهانی عەرەبی و ئیسلامی دەبێ بەرپرسایەتیەکانی خۆی لە هەمبەر نەتەوەی بێ دەرتانی بەحرەین بگرێتە ئەستۆ .