ڕژیمی زایۆنی ڕۆخی خۆرئاوایی و غەززە بۆ ماوەی ١١ ڕۆژان دادەخات
سوپای ڕژیمی زایۆنی ڕایگەیاند کە هەموو ناوچە فەلەستینییەکانیی رۆخی خۆرئاوایی و غەززە بە بۆنەی جەژنەکانیی هاوپێوەند بە جەژنی ساباتەکان ١١ ڕۆژ دادەخرێت .
بە گوێرەی ئیسنا، بە گێرانەوە لە هەواڵدەری فەرەنسا، سوپای ڕژیمی زایۆنی ڕایگەیاند کە ەهموو ناوچەکانی فەلەستینی لە رۆخی خۆرئاوایی و غەززە بە بۆنەی جەژنیی ساباتەکان بۆ ماوەی ١١ ڕۆژان دادەخرێن. کاربەدەستانی ڕژیمی زایۆنی ڕایانگەیاند کە ئەو ناوچە گەلە لە نیوە شەوی ڕابردوو تاڕۆژی شەممە (١٤ ئۆکتۆبر) دادەخرێن وئەو کردەوەیە بە هۆ وهەگەری ئاسایشی و ترس لە ڕوودانی پەلامارەکانیی شیمانەییە .
ئیسرائیل کردەوەگەلێکی لەو چەشنە لەهەرکام لە جەژنەکانیی جووەکان لەپێش دەگرێت .
وتە ێیژی سوپای رژیمی زایۆنی لە وتوویژ لەگەڵ هەواڵدەری فەرەنسا ڕایگەیاند کەهەرکام لە ناوچەکانی هات وچۆێ بۆ رۆخی خۆرئاوایی و کەرتی غەززە دادەخرێن و لەم ١١ ڕۆژە دا ناکرێنەوە مەگەر بە هۆییەکانی ئینسانی. لەدرێژەی ئەو جەژنە کەئەمرۆ چوار شەممە دەستپیدەکرێت ، هەزاران ئیسرائیلی خۆیان بۆ دۆعا دەگەیینە شوورەی بەراق کە لە خوارەوەی مزگەوتی ئەقسا دایە . جووەکان براوایان وایە کە هەیکەلی سلیمان لەوێدایە .