پاشای عەرەبستان چوو بۆ ڕووسیا
تشرینی یهکهم 05, 2017 12:18 Asia/Tehran
پاشای عەرەبستانی سەعوودی پاش گەیشتنی بە مۆسکۆ رایگەیاند؛ ئامانج لە سەفەرەکەی باشتر کردنی پێوەندییەکانی لەگەڵ ڕووسیایە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ڕووسیا ئەلیەوم؛ سەلمان بن عەبدولعەزیز ئالی سەعوود پاشای سەعوودی پێی داگرت: ئەم سەفەرە دەبێتە هۆی باشتر بوونی پێوەندیی ڕیاز و مۆسکۆ و لە ئاراستەی ئاسایش و پاوەجێیی ناوچەکە دەبێ.
پاشای سەعوودی بڕیارە لەم سەفەرەدا لەگەڵ "ڤیلادمیر پوتین"ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا دیدار بکات و دۆسییەکانی ناوچە و جیهان لەگەڵی دا بخاتە بەر باس و لێکدانەوە. لەم سەفەرەدا هەروەها ڕێککەوتنی گرینگی جۆربەجۆر لە بواری هاوکاریی دوولایەنە واژۆ و مۆر دەکرێ.