شای عەەربستان : دەبێ ڕێگاچارەیەکی سیاسی بۆ سووریا بدۆزرێتەوە
سەلمان بن عەبدولعەزیز شای عەرەبستان کە سەفەری بۆ ڕووسیا کردووە لە وتەگەلێکدا وتی : دەبێ ڕێگاچارەیەکی سیاسی بۆ سووریا بدۆزرێتەوە کە یەکپارچەیی ئەو وڵاتە بپارێزرێ .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی تەسنیم و بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی ڕۆیترز ، سەلمان بن عەبدولعەزیز شای عەرەبستان لە وتووێژی فەرمی خۆی لە گەڵ ولادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی: عەرەبستان و ڕووسیا لە زۆرێک لە دۆسیەکاندا پێکەوە هاوبیرۆڕان . سەلمان بن عەبدولعەزیز وتیشی : ڕووسیا و عەرەبستان درێژە ئەدەن بە هەوڵەکانیان بۆ دامەزراندنی سەقام لە بازاڕە نەوتیەکانی جیهان . شای عەرەبستانی سەعوودی ڕایگەیاند: لەو پەیوەندیەدا بەو قایل بووە کە دەرفەتگەلێک بۆ بە دی هاتنی جۆراوجۆریی لە هاوکاریە ئابورویەکان لە نێوان ئەو وڵاتە لە گەڵ ڕووسیا لە ئاردایە . جەختی شای عەرەبستان لەسەر دۆزینەوەی ڕێگاچارەی سیاسی لە سووریا لە حاڵێکدایە کە عەرەبستانی سەعوودی لە دەسپێکی قەیرانی سووریا لاگریی کردووە لە تاقمە چەکدارەکانی نەیاری سووریاو بەردەوام نەیاری وتووێژەکانی نێوماڵی سووریا بووە . پاشای عەرەبستان دوێنێ سەردانی مۆسکۆی کرد .