تشرینی یه‌که‌م 07, 2017 15:18 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی ئەندامانی باندێکی سەر بە موساد لە لوبنان

ئەندامانی باندێکی سەر بە ڕێکخراوی سیخوڕیی ئیسرائیل(موساد) لە لوبنان قۆڵبەست کران.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، رۆژنامەی ئەلئەخباری لوبنان ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، دەزگەی ئاسایشی لوبنان ئەم بەینە توانی ئەندامانی باندێکی سەر بە موساد لە ناوچەی"برج البراجنه و دیرقوبل" ی لوبنان بگرێ  کە ئەرکی کۆکردنەوەی زانیاری لەبارەی حیزبوڵڵایان لەئەستۆ بوو.

لە ئۆپراسیۆنی شەوی ڕابردووی هێزە ئاسایشییەکانی لوبنان سەرەتا دوو گومانلێکراو تاوەری براجنە و ئەلحەدەس هەڵکەوتوو لە گردووپەڕی باشووری بەیرووت و کەسێک لە ئاوایی دێرقوبل گیران.

لەچەند دەیەی ڕابردوودا کەسانێکی زۆر بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ موساد لە لوبنان گیراون کە زۆربەیان ئەرکی کۆکردنەوەی زانیاری لەبارەی هێزە خۆڕاگرەکان وناوەندەکانی ئامادەبوونیان لەسەر بووە.

یوسی کوهێن سەرۆکی موساد حەوتەی ڕابردوو لە ڕێوڕەسمێکدا لە فەلەستینی داگیرکراو دانی نا بە جێ بەجێ کردنی هەزاران هەوڵی تیرۆریستی لەلایەن ئەو ڕێکخراوەوە لە وڵاتانی جۆربەجۆردا.