تشرینی یه‌که‌م 07, 2017 16:12 Asia/Tehran
  • برینداربوونی پێنج فەلەستینی بەدەست هێزە زایۆنییەکان لە ‌غەززە

لە تێکهەڵچوونی سەربازانی زایۆنیست لەگەڵ فەلەستینیان لە تەنیشت هێڵی سنووریی کەرتی غەززە لەگەڵ ئیسرائیل، پێنج فەلەستینی بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، سەرچاوە خۆجێی و پزشکییەکان لە کەرتی غەززە ئەمڕۆ شەممە ڕایانگەیاند، سەربازانی زایۆنیست دوێشەو بە هاویشتنی گولـلەی لاستیکی و گازی فرمێسک هێن لە تاقمێک لە شارومەندانی فەلەستینی لە ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی جبالیا لەباکووری کەرتی غەززە چوار کەسیان بریندار کرد.

داگیرکەران هەروەها بە تەقە کردن لە فەلەستینییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ئۆردوگای ئەلبەریج لەناوەندی کەرتی غەززە لاوێکی١٧ساڵانیان بریندار کرد کە بۆ چارەسەریی گوێزرایەوە نەخۆشخانەی شوهەدای ئەقسا لە دێرولبەلح.

زایۆنییەکان هەروەها بەڕاگرتنی ئۆتۆمبیلی فەلەستینیان لەشاری جنین ، لێپچێنەوەیان لەژمارێک گەنج ئەنجام دا.

سەربازانی زایۆنیست هەردەم هێرش دەکەنەسەر شار، گوندو ماڵی فەلەستینیان، و زۆرجار پاش تێکهەڵچوون لەگەڵ فەلەستینیان، ژمارێک لەوان دەگرن.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، خوازیاری ڕاگەیشتنی خێرا بە کردەی سەربازانی زایۆنیست لەدژ فەلەستینیان بووە.