سوپای یەمەن : عەرەبستان چاوەڕوانی نەبەردی هێرشبەرانەی لەناکاودەنێو خاکی خۆی دا بێت
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە هەڵمەتی هێرشبەرانەی لەناکاووبەم زوانە لەدژی عەرەبستان دە نێوخاکی ئەم وڵاتە هەواڵی دا.
سوپا ولێژنە جەماوەریەکانی یەمەن ڕۆژی هەینی لە پەلامار بۆ سەر بنکەی سەعودیەکان لە ناوچەی" ئەلخەزرا لەنەجران لەباشووری عەرەبستان ، سەرەڕای کوژران وبریندار کردنی ژمارەیەک لە بەکرێگیراوانی سەعودی ، دوو ترۆمبێلی سەربازی سەربە بەکرێگیراوانیان ئاگر تێبەردا وبڕیک چەکیان دەسبەسەرداگرت. بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری خوێندکارانی ئێران ئیسنا ، شەرەف غالب لوقمان ، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەربە بزووتنەوەی ئەنساروڵا بە ئاماژەدان بە قەدەغەی بئەم بزوتنەوەیە لە پێشڕەوی سوپای عەرەبستان بەرەو بنکەی ئەلشرفە لە دەوروبەری نەجران وتی: جمووجوولی داهاتووی دوژمن ، بە دەسەڵات وپاوەجیی سوپا ولێژنە جەماوەریەکانی یەمەن ڕووبەڕوو دەبێتەوە. وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن مەبەست لە هەڵمەتی بەرەڤانیانەی ستراتژیک لە قۆناخی ئێستاکەی شکستی کۆبوونەوە دەسدرێژکارانەکان وبەربەرەکانی لەگەڵ هەوڵی دوژمنی سعودی بۆلاواز کردنی یەکیەتی سوپا ولێژنە جەماوەریەکانی یەمەن زانی ووتی: هەڵمەتی بەرەڤانی تەنیا بەرتەسک نابێتەوە بە لەمپەرنانەوە بەڵکۆ داگری هەڵمەتی هێرشبەرانەی لەناکاو بۆ سەر بنکەکانی دوژمن لە ناوقۆڵایی خاکی عەرەبستانیش دەبێت. پیشتر عەبدولمەلیک ئەلحوسی سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاند : هێڵی بەرهەم هێنانی موشەکەکانی دەریایی ئەم وڵاتە وەڕێ کەوتووە وکە دەگەنە بەندەرەکانی عەرەبستان وهەروەها لێوارەکانی ڕٶژئاوای ئافریقا لە دەریای سوور.