تۆپبارانی کەرتی غەززە لەلایەن رژیمی زایۆنییەوە
رژیمی زایۆنیستی پاش ئیدیعای تێگیرانی ڕۆکێتێک لە غەززەوە لەشارۆچکەی ئەشکول هەڵکەوتوو لە باشووری فەلەستینی داگیرکراو، کەرتی غەززەی تۆپباران کرد.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەلەستینیی"معا"؛ یەکێ لە ناوەندەکانی هێزی خۆڕاگریی لەناوچەی ئەبووسەفییە لە ڕۆژهەڵاتی ئۆردوگای ئەلمەغازی هەڵکەوتوو لە ناوەندی غەززە سەرلەئێوارەی دوێنێ یەکشەممە کەوتە بەرپەلاماری تۆپخانەی رژیمی زایۆنیستی.
هەروەها سەرچاوە خۆجێیەکان ڕایانگەیاند، چەند ئۆتۆمبیلی جیپی سوپای رژیمی زایۆنی لە بازگەی کەرەم ئەبووسالم کۆبوونەوە.
سوپای رژیمی زایۆنی لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە تانکەکانی ئەو رژیمە لەکاردانەوە بە تێگیرانی مووشەکێک لە غەززەوە بەرەو شارۆچکەی ئەشکول، ناوەندێکی ناسکردنی حەماسیان لە باشووری غەززە لەناوبردووە.
لەو بەیاننامەیەدا بزووتنەوەی حەماس وەک بەرپرسی هەرچەشنە پەلامارێک لە غەززەوە بۆ سەر فەلەستینی داگیرکراو ناسێندراوە.