خۆپێشاندانی خەڵکی مەغریب بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە درێژەی لەبەندکرانی چالاکوانانی بزووتنەوە گوندییەکان
خەڵکی مەغریب بەسازدانی خۆپێشاندان لە شاری دارولبەیزا، خوازیاری ئازادکرانی گیراوانی بزووتنەوە گوندییەکان لەزیندان بوون.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی کەناڵی ئەلعالەم؛ ئەندامانی پارتە سیاسییەکانی بەشدار لەوخۆپێشاندانە،وێڕای وشدارییدان لەمەڕ شوێنهاتەکانی مانگرتن لەخۆراکی چالاکوانانی بزووتنەوە گوندییەکان لە گرتووخانەکان، داوایان لە حکومەت کرد بۆ ئازادکردنی ئەو کەسانە، هەوڵ بدات.
هەروەها خێزانی ئەو چالاکوانانەی بزووتنەوە گوندییەکان کە لەزینداندان، درێژەی لەبەندکرانی ئەو چالاکوانانەو تۆمەت پاڵدانی پڕووپووچ بەڵام قورس لەوانیان شەرمەزار کردو وشدارییاندا، تاکاتی ئازادکرانی ئەو چالاکوانانە درێژە دەدەن بە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانیان.
خۆپێشاندەرانی ناڕازی داوایان لە دەزگەی دادی مەغریب کرد؛ لەجیاتی پێوشوێن گرتنی چالاکوانانی بزووتنەوە جەماوەرییەکان و لایەنگرانی ئازادیی کۆمەڵایەتی، بەرەوڕووی گەندەڵکاران و تاڵانکەرانی بەیتوڵماڵ لە وڵاتدا ببنەوە.