ڕاگەیندرانی فەرمی هەڵبژاردنی عاروری بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی نووسینگەی سیاسی حەماس
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس لە بەیاننامیەکی فەرمی دا هەڵبژاردنی " ساڵح عاروری " وەک جێگری سەروکی نووسینگەی سیاسی ئەو بزوتنەوەیە ڕاگەیاند .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ناوەندی هەواڵدەریی فەلەستین ئەنجومەنی ڕاوێژکاریی حەماس شەوی سێشەمە لە بەیاننامەیکدا دەستی کرد بە شیکردنەوەی کردەوەی شێخ ساڵح عاروری لە خولی بەرپرسایەتیەکەی لە کەرتی ڕۆژئاوایی و کاتی بەدیل گیرانی لە زیندانەکانی ڕژیمی ز ایونی . ئەندامانی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری حەماس هەروەها لە دانیشتنی دوێنێ شەوی خۆیان کێشەکانی سەرەکی بەردەم پرسی فەلەستین هەوڵی ئیسرائیل بو بە جوو کردن و شاروچکە سازی لە کەرتی ڕۆژئاوایی و گەمارۆی کەرتی غەززە لێکدایەوە و سەبارەت بە ڕەنج و کوێرەوەری فەلەستینیەکانی دانیشتووی دەرەوە بیروڕایان گۆڕیەوە . ئەو ئەنجومەنە بە ڕێزگرتن لە وڵاتانی لاگری نەتەوە و خۆڕاگری فەلەستین یارمەتیەکانی ئەوانی بە نیشاندەری ناوەندایەتی پرسی فەلەستین لە جیهانی عەرەب و ئیسلام ڕاگەیاند ئەنجومەنی ڕاوێژکاری حەماس هەروەها هەوڵ بۆ ئازادی یەخسیرانی داوا کرد .