زاڵ بوونی بە تەواوی ئەرتەشی سووریا بە سەر سارای ئەلسویدا
سەرچاوە هەواڵیەکان باسیان کرد لە زاڵ بوونی بە تەواوی ئەرتەشی سووریا و هێزەکانی خۆڕاگری بە سەر سارای سویدا لە باشووری ئەو وڵاتە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی فارس و بە گێڕانەوە لە کاناڵی ئەلمەیادین ئەرتەشی سووریا ئەمڕۆ سێشەمە توانی کۆتایی بدات ب بوونی تێڕوڕیستان لە سارای سویدا بە جۆرێ کە تێڕۆڕیستانی دیکە لەو سارایە تا ناوچەیەک کە ئەمریکا ئەوی بە ناوچەی قەدەغە کراو ڕاگەیاندووە نین . پێشتریش هێزەکانی ئەرتەشی سورویا توانیان بەشگەلێکی بەربڵاو لە ناوچەکان و بەرزاییەکانی دەڤەری پارێزگای سویدا لە چنگ تێڕوڕیستانی تەکفیری ڕزگارب کەن و دوخی سنوروەکان بەگڕێننەوە بۆ دۆخی بەرلە داگیر کردنی . هەواڵێکی دیکە ئەوەیە کە وەزارەتی ئابوروی و بازرەگانی سووریا باسیان کرد لە وەڕێ خستنی هێڵی دەریایی هاوبەش لە نێوان بەندەری لازقیە لە باکووری سووریا و بەندەری نووراسیک لە باشووری ڕوسویا . لە هەمان پەیوەندیدا مەهدی ئەلدالی بەڕێوە بەری گشتیی ڕێکخراوی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی لاگری هەناردەی سووریا وێڕای ئاماژە بەوەی کە هێڵی دەریایی دیمەشق و موسکۆ بە بەشداری کۆمپانیای " سیما سی جی ئێم "ی ڕووسیا ئەنجام دراوە وتیشی : گرینگترین تا یبەتمەندی ئەو هێڵە دەریاییە خێرا ردنەوەی گەیشتنی کاڵاکانی سووری بۆ ڕوسیایە بە تایبەت ئەوەی کە بەرهەمەکانی کشت و کاڵ بۆ بۆ ئەوەی کە کواڵیتیان بپارێزرێت ناتوان ماوەیەکی زۆر لەو ڕێگایە دا بمێننەوە . بەڕێوە بەری بازەرگانی کۆمپانیای سینا سی جی ئێم ی ڕووسیاش ئەو هێڵە دەریاییە هاوبەشەی بە دەرفەتێکیس گرینگ بۆ دیمەشق و موسکو زانی و ڕایگەیاند لەو هێڵە دەراییە هاوبەشە لە ماوەی دوو هەفتە سێ بەلەم لە ڕووسیاوە بەرەو لازقیەی سووریا دەکەوێتە ڕێ .