کوژرانی نۆ کەسی سێڤێل لە پەلاماری فڕۆکە شەرکەرەکانی سەعودی بۆ سەریەمەن
لە پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی دەسدرێژکاری عەرەبی بەڕێبەری عەرەبستان لەدژی ناوچە ی سنووری لە پارێزگەی سەعدەی یەمەن ، سێزدە شارومەند کوژران یابرینداربوون.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵی ئەلمەسیرە ، بە پێێ راپۆرتەکانی سەرەتایی لە پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەربە هاوپەیمانی دەسدرێژکاری عەرەبی بۆسەر ناوچەی سنووری" شدا" هەڵکەوتە لە پارێزگەی سەعدەی یەمەن ، کەلەژێر کۆنترۆڵی ئەنساروڵڵایە ، نۆیەمەنی کوژران وچوارکەسی تریس برینداربوون. پاس ئەمەیش لە پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی عەرەبستانی لەدژی هەرئەم ناوچەیە شارومەندیکی یەمەنی کوژراو سێ کەسی تریس برینداربوونە. بزوتنەوەی جەماوەری ئەنساروڵڵا ی یەمەن ئەمڕۆ سێ شەممە لە تەقەی موشەکیکی بالستیکی دروست کراوی ناوخۆ لەدژی مەبەستێکی سەربازی لە ناوچەی جیزان هەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆژئاوای عەرەبستان هەواڵی دابوو. بەپێی راپۆرتی ڕێکخراوەکانی سەربەئەنساروڵڵا ، یەکەی موشەکی ئەم بزوتنەوەیە ، بەیانی ئەمڕۆ موشەکیکی بالستیکی موسێل قاهیرە ئیم دووی بە بڕی چوارسەد کیلومیتر لەدژی یەکێ لە ناوەندەکانی فەرماندەیی سوپای عەرەبستان هەڵکەوتوو لە جیزان تەقاند.