تشرینی یه‌که‌م 11, 2017 08:59 Asia/Tehran
  • داوای جەزایر بۆ گەڕانەوەی سووریا بۆ کۆمکاری عەرەب

وەزیری دەرەوەی جەزایر جارێکی تر خوازیاریی گەڕانەوەی سوریابووە بۆ کۆمکاری عەرەب .

بە پێی نووسراوەی ڕۆژی سێ شەممەی رۆژنامەی " ئەلشەرق"ی جەزایر، " عەبدولادر مەساهێل" وەزیری دەرەوەی جەزایر بە جەختکردن لە سەر ئەوەی کە سوریا هەروا جێگەی خۆی لە کۆمکاریی عەرەب دا پاراستووە ، رایگەیاند ، هەر ئێستا بارودۆخکە گۆڕدراوە و سوریا لە خەباتی دژی ترۆریسم دا سەرکەوتووە .

 عەبدولقادر مەساهێل وتیشی، لە کاتی هەڵپەسێردرانی ئەندامەتیی سوریا لە کۆمکاری عەرەب،جەزایر لەو کردەوەیە پەێرەوی نەکردووە . وەزیری دەرەوەی جەزایر وتیشی، هۆی ئەم چەشنە هەڵوێستگرتنی جەزایر خۆ وەرنەدانە لە کارو باری وڵاتانی دیکە .

 عەبدولقادر مەساهێل لە مانگی سێپتەمبەرەوە هەروەها خوازیاری گەڕانەوەی سوریا بووە بۆ کۆمکاری عەرەب. کۆمکاری عەرەب لە ١٥ نۆڤەمبەری ٢٠١٢، ئەندامبوونی سوریا لەم کۆمکارەی لە حالێکدا هەڵپەساردووە کە سوریا لە دامەزرێنەرانی ئەو بووە .

سەرپەیڤ