تشرینی یه‌که‌م 14, 2017 08:19 Asia/Tehran
  • پچڕانی ڕێگەکانی پشتیوانی داعش لە شاری دەیروزووری سوریا

بە زاڵ بوونی سوپای سوریا بەسەر ناوچەگەلێکی باکووری شاری دەیروزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا، ڕێگەی پشتیوانی و تەداروکاتیی تاقمی تیرۆریستیی داعش بۆ ناو گەڕەکەکانی ئەم شارە داخرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  بنکەی ڕاگەیاندنی  وەزارەتی بەرەڤانی سوریا بەیانی ڕۆژی شەممە بە گێڕانەوە لەسەرچاوەکانی مەیدانیی ڕایگەیاند : بە زاڵ بوونی  سوپای سوریا بەسەر مەیدانی حەلبییە لە ناوچەی سالحیە  لە بەشی دەروازەی باکووری شاری دەیروزوور  و ڕۆیشتن بەرەو  پردی سیاسە  ، ڕێگەی تەداروکاتی ئەندامانی تیرۆریستیی داعش لە هەندێ لە گەڕەکەکانی  شاری دەیروزوور داخرا.

هەروەها بە زاڵ بوونی  سوپای سوریا بەسەر گوندی ساڵحیە  و پێشڕەوی لە ڕۆژهەڵاتی چومی فورات، سوپای ئەم وڵاتە  گەیشتە  جاددەی  دەیروزوور -  حەسەکە  و ژومارێک لە تیرۆریستانی داعشیش لەم میحوەرە کوژران و چەکەمەنییەکانیان  تێک شکێندران.

فرۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی سوریاش چەندین جار  بنکەی تاقمی تیرۆریستی  تەکفیری داعشیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی  ڕۆژهەڵاتی سوریا بوردومان کرد .

سەرپەیڤ