تشرینی یه‌که‌م 14, 2017 18:32 Asia/Tehran
  • بریندار بوونی پێنج فەلەستینی بەدەس داگیر کەران لە غەزە

لە تەقەی سەربازانی زاێونی بەرەو فەلەستینیەکان لە دراوسێیەتی کەرتی غەزە لانی ،کەم پێنج فەلەستینی بریندا ربوون.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما بە گیڕانەوە لە هەواڵدەری فەرمی فەلەستین ، سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند سەربازانی ڕژێمی زاێونی شەوی هەینی لەگەڵ فەلەستینیەکان لەدراوسێیەتی هێڵی پێوەندی سنووری لە ڕۆژهەڵاتی دوو ئوردوگای ئەلبریج وجبالیا هەڵکەوتوو لەڕۆژهەڵات وباکووری کەرتی غەزە تێکەڵچوون. لە تێکەڵچوونەکانی ئەلبریج دوو گەنجی فەلەستینی بەزەبری گوللەی سەربازانی ئیسراییلی برینداروژمارەیەکیش تۆشی خنگکان بوون . هەرلەم حاڵەدا ، بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی زانیاری گەیاندنی فەلەستین ، نوسینگەی هاوئاهەنگی کاروباری مرۆڤ دوستانەی ڕێکخراوی نە تەوەکان ئوچا لە فەلەستین لە شەهادەتی بیست وسە فەلەستینی لەوان شەس منداڵ لە دەسپێکرانی ساڵی دووهەزارو حەفدە هەتا ئێستاکە هەواڵی دا. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، داگیر کەرانی زاێونی لەم کاتە دا فرەتر لە سەد جارو ناوچە جۆربەجۆرەکانی ڕۆخی خۆرئاواییان دایە بەر پەلامار ودووسەدو پێنج فەلەستینی لەوان نۆ منداڵ یان یەخسیر کرد کە بەشی گەورەی ئەم دەسگیر کرانانە لە پارێزگەی ئەلخەلیل ، لەباشووری ڕۆخی خۆرئاوایی چۆمی ئەردەن ئەنجامی گرتووە.

سەرپەیڤ