هێرشی لەشکریانی زایونی بۆ سەر کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن
لەشکریانی زایونی هێرشیان کردە سەر بەشگەلێکی جۆربەجۆری کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی زانیاری گەیاندنی فەلەستین ، لەشکریانی ڕژێمی داگیرکەری قودس وێڕای پەلاماردانی شارەکانی ئەلخەلیل، بەیت لەحم، جنین و قلقیلیا هێرشیان کردە سەر ماڵی فەلەستینییەکان و دەستیان کرد بە پشکنین. لەو پەلامارانەدا هێندێک تێکهەڵچوونیش لە نێوان داگیرکەرانی زایونی و فەلەستینییەکاندا ڕووی دا.
لەشکریانی زایونی لەو هێرشانەدا پانزە فەلەستینییان ڕاپێچ کرد.
ڕۆژی شەممەش لەشکریانی ڕژێمی زایونی تەقەیان لە ماسیگرە فەلەستینییەکان کرد لە ڕۆخی کەرتی ڕۆژئاوادا کە لەو هێرشەش دا کۆمەڵێک لە ماسیگرەکان بە خەستی بریندار بوون.
زایونییەکان بۆ دەست ڕاگەیاندن بە ئامانجی پاوانخوازانەی خۆیان هەموو ڕۆژێک هێرشە دەکەنە سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی فەلەستین و فەلەستینییەکان دانیشتووی ئەو ناوچانە دەگرن.
بە پێی ڕێژەی تاقمی مافی مرۆڤی زەمیری فەلەستین، نزیکەی حەوت هەزار فەلەستینی لە نالەبارترین هەل و مەرج دا لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایونی بەسەر دەبەن کە لەم ژمارەیە 750 کەسیان بە بێ دادگایی کران و تاوان پێ ڕاگەیاندن لە بەندیخانەدا ڕاگیردراون.