تشرینی یه‌که‌م 15, 2017 16:11 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی دەزگەی شۆڤاری رژیمی زایۆنی لە باشووری لوبنان

سوپای لوبنان باسی لە دۆزرانەوەی دەزگەیەکی شۆڤاری ئیسرائیلی لە باشووری ئەو وڵاتە کرد .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدوەری فارس، سوپای لوبنان شەوی شەممە بە ئاراستە کردنیی وێنەیەک لە دەزگەیەکیی  شۆڤاری ڕایگەیاند، ئەم دەزگەی شۆڤارییە هی رژیمی زایۆنییە و لە ناوچە باشوورییەکانی لوبنان دا دۆزراوەتەوە .

 بە لەویش خۆڕاگری لوبنان توانیبووی، یەکێ لە ئامرازەکانی شۆڤاری ڕژیمی زایۆنی  لە شاخی " ئەلباروک" لە ناوچەی " جەبەل"ی  لوبنان بدۆزێتەوە و دەستی بەسەرداگرێت. سوپای لونبان سالی ڕابردوو ٢٠١٦ یش دەزگەیەکی سۆڤاری ئیسرائیلی لە جەبەل ئەلباروک دۆزیوەتەوە کە بە شکلی تاشەبەردی ساختە  گەڵاڵە ریژی کرابوو.  لە لایەکی دیکەوە ، پێگەی ئینترنتی  ڕۆژنامەی ئەلعەهد چاپی لابنان ڕایگەیاند ، فڕۆکەیەکی  شۆڤاری  ڕژیمی زایۆنی  لە ئاسمانی ناوچەی ئەلبەقاعی ڕۆژئاوایی دا فڕیوە .

 بریارنامەی ١٧٠١ ئەنجوومەنی ئاسایش کە دوای کۆتایی شەڕی ٣٣ ڕۆژە ی ئیسرائیل لەگەڵ لوبنان لە ساڵی ٢٠٠٦ دەرکرا و پەسەندیش کرا، ڕاسپێری رژیمی زایۆنی دەکات خۆی ببورێت لە کردەوە دوژمنکارانەکان دژی لوبنان ، بەڵام ئەم ڕژیمە بە بێ بایخ دان بەو بڕیارنامەیە بەردەوام هەرێمی ئاسمانی ، زەمینی و دەریایی لوبنان بن پێدەکاتەوە .