تشرینی یه‌که‌م 15, 2017 16:14 Asia/Tehran
  • پەلاماری زایونیەکان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا

شارۆچکەنشینانی زایونی جارێکی دیکە سوکایەتیان بە مزگەوتی ئەقسا کرد .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ناوەندی هەواڵدەری  فەلەستینی چەن گرووپ لە شارۆچکە نشینانی زایونی  ڕۆژی یەکشەممە لە ژێر چاودێری  سەربازانی داگیرکەری قودس لە  باب الموغاربە چوونە ناو  مزگەوتی ئەقسا و بە شێوەی هاندەرانە  لە بەشە جۆراوجۆرەکانی گەشتیان لێ دا . ئەو دەسدرێژکاریە  لە وڵام  بە بانگهێشتی بەربڵاوی تاقمە زایونیەکانی چالاک لە بواری کاولکردنی مزگەوتی ئەقسا و سازکرانی  پەرەستگەی  درویین ئەنجام درا .  مزگەوتی ئەقسا وەک سەمبۆلی  سەرەکی شۆناسی  ئیسلامی فەلەستینی  شاری بیتولموقە دەس بەردەوام کەوتە بەر ئامانجی کاولکارانەی  ڕژیمی  زایونی . زایونیەکان بۆ دەسڕاگەیشتن بە ئامانجی پاوانخوازانەی خۆیان بەردەوام پەلاماریان کردووەتە سەر مزگەوتی ئەقسا و بێ ڕێزیان کردووە  بە  پیرۆزایەتی یە  ئیسلامیەکان   لەو پەلامارانە دا  کە لە ئوکتوبری 2015 واتا  دەسپێکی  ئینتفازەی قودس پەرەی سەندووە  تا ئێستا  زیاتر لە  380 فەلەستینی  شەهید بوونە و ژۆمارێکی  زۆریش بریندار   یان قۆڵبەست کراون . دامەزراوە ئیسلامیەکانی بەیتولموقەدەس ئەم دواییە  لە بەیاننامەیەکدا  سەبارەت بە شۆێنهاتی نالەباری  دەسدرێژی  سەربازان و شارۆچکەنشینانی زایونی بۆ سەر مزگەوتی  ئەقسا وشداریان داوە .