پەلاماری بە هاوەن بۆ سەر دیمەشق
پەلاماری بە هاوەن و ڕاکیتی تاقمە تێڕۆڕیستەکان بۆ سەر بەشی کۆنی دیمەشقی پێتەختی سووریا لانیکەم چوار کوژراوی لێکەوتەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمەی کاناڵی تەلەفیززیونی ئەلعالەم ئەو گولە هاوەنگەلە لە جادەی " ئەلتەبالە -جرمانا " تەقیەوە کە بە هۆییەوە پێنج کەس بریندار بوون ڕاپۆڕتەکان دەڵێن هەموو قوربانیەکان سیڤیلن .گرووپە تێڕۆڕیستیەکان ڕۆژی هەینیش دوو گولە هاونیان بەرەو ناوچەی " کوع ئەلسودان " لە ناوچەس زەینەبیەی دیمەشق هاویشت کە قوربانی لێنەکەوتەوە . هەواێکی دیکە لە سووریاوە ئەوەیە کە ژۆمارێک لە تێڕوڕیستانی بیانی کە چوونەتە ڕیزی داعش لە شاری ڕەقە چوونەتە دەر ڕاپۆڕتەکان دەڵێن دوای چوونە دەری تاقمە تێڕۆڕیستیەکان لە ڕەقە هێزەکانی سووری ئێستاکە لە قۆناغی دوایی ئوپراسیونی ڕزگاریکردنی شاری ڕەقە دان . بە چوونی تڕوموبیلەکان بۆ بردنە دەری ئەندامانی چەکدار بۆ دەڤەری ڕۆژهەڵاتیی دەیر ئەلزوور ئەندامانی داعش دوانیوەڕۆی هەینی لە گەڕەکی " حاوی ئەلهوی " لە ڕۆژئاوای شاری ڕەقە چوونە دەر .