ترۆری ئیمام جەماعەتی مزگەوتی سەحابەی عەدەن لە باشووری یەمەن
چەکدارانی نەناسراو سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە شێخ فەهەد یونسی ئیمام جەماعەت و وتاربێژی مزگەوتی جامعی سەحابەیان لە مزگەوتی جامعی « الصحابه » لە ناوچەی شاری عەدەن لە باشوری یەمەن ترۆر کرد .
بە پێی راپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم ، لە ترۆرێکی هاوشێوەدا کە لە رۆژانی رابردوودا رووی دا «شیخ یاسین العدنی» ئیمام جەماعەتی مزگەوتی زاید بە هۆی تەقینەوەی بۆمبی دانراو لە ئۆتۆمبێلەکەی لە باکووری شاری عەدەن کوژرا .
راپۆرت دەڵێن درێژەی کێشە ئاسایشیەکان نێوان سعودیە و ئیمارات لە باشووری یەمەن ، ئاڵۆزیی بە شێوەی بەرفراوان لە باشووری یەمەن زیادی کردووە .
هەواڵێکی دیکە لە یەمەنەوە دەڵێ هێزە یەمەنیەکان لانیەکەم 23 کەس لە لەشکەریانی سعودیان لە پارێزگاکانی مەئریب و ئەلجەوف کوشت . لە هەمان کاتدا ئەرتەشی یەمەن لە پارێزگەی تەعز سەربازگەی خالید بنکەی بەکرێگیراوانی سعودیان تێک شکاند . دوو بەکرێگیراوی سعودیش لە ناوچەی شەبەکە لە شاری نەهم کەتنە بەر تەقەی قەناسەچیەکان .