ناڕەزایەتی دەربڕینی کوەیت بەرامبەر بە بەشداریی لێژنەی ئیسراییلی لە کۆبوونەوەکانی یەکێتیی نێوان پەرلەمانی
تشرینی یهکهم 19, 2017 13:01 Asia/Tehran
سەرۆک پەرلەمانی کوەیت لە کۆبوونەوەکانی یەکێتیی نێوان پەرلەمان لە ڕووسیا، شاندی ڕژێمی زایۆنی بە "داگیرکار و منداڵکوژ" ناو برد و خوازیاری وەدەرنرانی ئەم لێژنەیە لە هۆڵی کۆبوونەوەکان بوو.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی فارس؛ لەم کۆبوونەوانەدا "مەرزووق غانم" سەرۆک پەرلەمانی کوەیت ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بە وتاردانی ئەندامێکی کەنست (پەرلەمانی ڕژێمی زایۆنی) و داوای لە لێژنەی ئیسراییلی کرد کە ئەو کۆبونەوەیە بەجێ بێڵن.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناڕەزایەتی دەربڕین و قسە و لێدوانەکانی ئەلغانم لە لایەن بەشدارانی کۆبوونەوەکە پێشوازی لێکراوە.