تێکهەڵچوونی زایۆنییەکان لەگەڵ فەلەستینیان لە باشووری لێواری ڕۆژاوای چۆمی ئۆردۆن
سەربازانی زایۆنی لەگەڵ لاوانی فەلەستینی لە ئۆردوگای ئاوارەکانی بەیت لەحم هەڵکەوتوو لە لێواری ڕۆژاوای چۆمی ئۆردۆن تێکهەڵچوون.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، لە تێکهەڵچوونەکانی ئەمڕۆ پێنج شەممەی سەربازانی زایۆنیست لەگەڵ فەلەستینیان لە ئۆردوگای ئاوارەکانی عایدە لەشاری بەیت لەحم لەباشووری لێواری رۆژاوای چۆمی ئۆردۆن، سەربازێکی زایۆنیست بریندار بوو.
لەلایەکی دیکەوە، لەدرێژەی دەسدرێژکاریی زایۆنییەکان بۆسەر مزگەوتی ئەقسا، تاقمێک لە شارۆچکەنشینانی جێی داکۆکی سەربازانی زایۆنیست گەیشتنە مزگەوتی ئەقسا.
ئەو کردە لەکاتێکدا ئەنجام دەگرێ کە سوپای ئیسرائیل هەروا پێش دەگرێ بە چوونی ژنانی فەلەستینیی دانیشتووی قودس بۆ مزگەوتی ئەقسا.
مزگەوتی ئەقسا بووەتە شوێنی تەڕاتێنی سەربازان و شارۆچکەنشینانی زایۆنیست بۆ سڕینەوەی ماکی ئیسلامی و مەسیحیی بەیتولموقەدەس و جێگۆڕکێ کرانی لەگەڵ هێماکانی زایۆنیزم.