حەماس، ئەمریکای بە دەسوەردان لە کاروباری فەلەستین تاوانبار کرد
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) ڕایگەیاند: داواکارییەکانی نێردراوی ئەمریکا لەمەڕ ڕێککەوتنی ئاشتی نیشتمانیی فەلەستینیان، دەسوەردانی ئاشکرا لە کاروباری فەلەستینە.
بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم؛ باسم نەعیم ئەندامی باڵای حەماس پێی داگرت: داوای جەیسۆن گرینبلات نێردراوی تایبەتی ئەمریکا لە ڕاموڵڵا بۆ بەڕەسمییەت ناسینی رژیمی زایۆنیستی لە لایەن فەلەستینییەکان، دەسوەردانی ئاشکرای کاروباری فەلەستینە.
ئەندامی باڵای حەماس بەئاماژە بەوەی کە ئەو داوایەی گرینبلات لە دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانیی فەلەستین لەژێر زەخت و گوشاری رژیمی زایۆنیدا ئەنجامی گرتووە، وتی: تەنیا گەلی فەلەستینە کە دەبێ لەچوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی خۆیدا لەمەڕ چارەنووس و جۆری حکومەت لەو سەرزەوینە بڕیار بدات.
نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە ڕاموڵڵا پاش مۆرکرانی ڕێککەوتنی ئاشتی نیشتمانیی نێوان بزووتنەوەی فەتح و حەماس، داوای لە فەلەستینییەکان کرد، ئیسرائیل بەڕەسمییەت بناسن.
ئەوە لەکاتێکدایە کە ڕامی حەمدوڵڵا سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانیی فەلەستین دووشەممەی ڕابردوو لەدیدار لەگەڵ گرینبلات وتی: سیاسەتی داگیرکارانەی ئیسرائیل نەک هەر ڕێگاچارەی پێکهاتنی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین، بەڵکوو هەبوونی ئەو رژیمەش بەرەو لەناوچوون دەباو ئەمریکا دەبێ بۆ پێش گرتن بە درێژەی ئەو سیاسەتانە ، تەلەبیب لەگوشار بخات.