تشرینی یه‌که‌م 19, 2017 17:41 Asia/Tehran
  • هەوڵی ئێران و تورکیا بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان

ئیسحاق جەهانگیری یاریدەری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بەئاماژە بە هەوڵی تاران وئانکارا بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان، وتی: دوو وڵات ، بەرنامەوپلانیان داڕشتووە بۆ گەیشتنی بارستای ئاڵووێرە بازرگانییەکان بۆ سی ملیارد دۆلار لە ساڵدا .

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، ئیسحاق جەهانگیری ئەمڕۆ پێنج شەممە لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ بینالی یێلدریم سەرۆک وەزیرانی تورکیا لەئانکاڕا بەئاماژە بە پرس و بابەتە باسکراوەکان لەدیداری لەگەڵ یێڵدریمدا، وتی: لەو دیدارەدا جەخت کراوە لەسەر پێویستیی چارەسەریی قەیرانی موسڵمانانی رۆهینگیا لە میانمار و ڕاگرتنی کوشت و بڕی ئەوان.

جەهانگیری وتی: لەو دیدارەدا هەروەها بەتاووتوێی پرسی فەلەستین جارێکی دیکە لەسەر ئەو بابەتە جەخت کرا کە گەلی فەلەستین دەبێ هەموو مافەکانی مسۆگەر بکات.

بینالی یێلدریم سەرۆک وەزیرانی تورکیاش لەو پرێس کۆنفرانسەدا وتی: بەکارهێنانی پارەی نیشتمانی لە ئاڵووێرە بازرگانییەکان لەگەڵ ئێران، یەکەم هەنگاو لەئاراستەی پەرەی پەیوەندییە بازرگانییەکانی دوو وڵات لەداهاتوودا دەبێ.

بەرپرسانی ئێران و تورکیا هەروەها لەپەراوێزی چاوپێکەوتنی جەهانگیری و یێڵدریم، دوو سەنەدی هاوکارییان واژۆ کرد.

یادداشتی تەبایی هاوکاریی هاوپێوەند بە زانست و تەکنۆلۆژیاو سەنەدی بەرنامەی هەوڵدانی دوو ساڵانە لەمەڕ هاوکاریی لەبواری ژینگە لەشوێن کۆشکی چانکایا لەشوێنی ڕێکخراوی سەرۆک وەزیریی تورکیا ئیمزا کرا.

جەهانگیری دوێشەو(چوارشەممە) لەسەرووی شاندێکدا گەیشتە ئانکارا. بڕیارە ناوبراو بۆ بەشداریی لە نۆهەمین کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی ئەندامی هاوکارییە ئابوورییەکانی دی هەشت سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرەو ئەستەمووڵ وەڕێ بکەوێ.