داکۆکیی کۆمکاری عەرەب لە هەڵوێستەکانی بەغدا بەرامبەر بە ڕووداوەکانی ئەمدواییەی ئێراق
ئەمینداری گشتیی کۆماری عەرەب ڕۆژی پێنجشەممە لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ "حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی ئێراق وتی: یاسای بنەڕەتیی ئێراق پێوەری سەرەکییە بۆ هەرچەشنە دانوستانی سیاسی لە نێوان دەوڵەتی ناوەندی و ناوچەی کوردستانی ئەم وڵاتە.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ئەلیەوموسابیع؛ ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەب شەوی هەینی لە وتووێژ لەگەڵ "حەیدەر عەبادی" خوازیاری بەڕێوە چوونی دانوستان بوو بۆ چارەسەر کردنی کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر.
ئەحمەد ئەبولغەیت وتیشی: کۆماری عەرەب لە نزیکەوە ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ئێراقی لە ژێر چاوەدێریدایە و زۆر خۆشحاڵە لەوەی کە بارودۆخی ئێراق پاش بەڕێوە چوونی گشتپرسییەکەی ئەمدواییەی هەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە بەرەو لای توند و تیژی و خوێنڕشتن نەڕۆیشتووە.
ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەب پێشتریش پاش گەیشتنی هێزە دەوڵەتییەکانی ئێراق بە پارێزگای نەوتخێزی کەرکووک، لە وتووێژ لەگەڵ "حەیدەر عەبادی" جەختی کردبوو لە سەر پێویستیی پارێزرانی یەکێتی ویەکپارچەیی خاکی ئێراق.
"حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی ئێراق شەوی دووشەممە پاش کۆتایی هاتنی دوادەرفەتی ٧٢ کاژێری کە درابوو بۆ پاشەکشەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە کەرکووک، فەرمانی دەسپێبوونی ئۆپەراسیۆن بۆ زاڵ بوونی هیزە ئێراقییەکان بە سەر کەرکووک و وەرگرتنەوەی بیرە نەوتەکانی ئەم ناوچەی دەرکرد.
پاش بەڕێوەچوونی گشتپرسی لە پارێزگای کەرکووک (باکووری ئێراق) لە ٢٥ی سێپتەمبەر وێڕای نەیارەتی عەرەب و تورکمانەکانی دانیشتوویی ئەم پاریزگەیە، پەرلەمانی ئێراق دوکتۆر "نەجمەدین کەریم" پارێزگاری کەرکووکی وەولا نا و "حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانیش "راکان جوبوری" جێگرەکەی خۆی کرد بە بەرپرسی کاتیی ئەم پارێزگارییە.
وێڕای نەیارەیتیی جیهانی و دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق لەگەڵ بەڕێوەچوونی گشتپرسی لە ناوچەی کوردستانی ئێراق، کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان بە هۆی سوور و پێداگر بوونی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێم، ئەم گشتپرسییەیان ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی سێپتەمبەر لە باکووری ئێراق بەڕێوە برد. ئەم گشتپرسییە لە ناوچەگەلێکی باکووری ئێراق لەوان پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، ناوچە ناکۆکی لە سەرەکان لەوان کەرکووک و خانەقین بەڕێوەچوو.
نەتەوە یەکگرتووەکان، وڵاتانی ناوچە، ئەورووپا و ئەمریکا ئەم کردەوەی بارزانییان کە بنپێکەری ئاشکرای یاسای بنەڕەتی ئێراقە، ئیدانە کردووە و جەختیان کردووە لە سەر پێویستی پارێزرانی یەکێتی و یەکپارچەیی خاکی ئێراق. تەنیا هەر ڕژێمی زایۆنی داکۆکی کرد لە بەڕێوە چوونی گشتپرسی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق.