دیمیستۆرا: خولی نوێی دانوستانی سەبارەت بە سووریا نۆڤەمبەر بەڕێوە دەچێ
ستێفان دیمیستۆرا نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری سووریا ڕۆژی پێنجشەممە وتی: دانوستانی سەبارەت بە سووریا مانگی داهاتووی زایینی (نۆڤەمبەر) لە ژێنێڤ بەڕێوە دەچێ.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سپۆتنیکی ڕووسیا؛ "ستێفان دیمیستۆرا" وتیشی: ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگروتوەکان چوارشەممەی داهاتوو سەبارەت بە لێکدانەوەی باروودۆخی سووریا کۆبوونەوەیەک بەڕێوە دەبات.
ناوبراو وتی: ئێمە بەنیازین قۆناغی نوێی دانوستانی سەبارەت بە سووریا لە ژێنێڤدا بەڕێوە ببەین.
هەروەها وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی پێنجشەممە وتی: ئانتۆنیۆ گوترێش سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە ستێفان دیمیستۆرا کردووە را راوژکارییەکانی خۆی لەگەڵ لایەنەکانی هاوپێوەند بە قەیرانی سووریا بۆ بەڕێوە بردنی خولی نوێی دانوستانی سەبارەت بەم وڵاتە دەست پێ بکات.
ستێفان دیمیستۆرا هەروەها ڕۆژی پێجنشەممە لە مۆسکۆدا لەگەل "سێرگەیی لاڤرۆف"ی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دیداری کرد و لەگەڵ ئەو ئامانج و ئەنجامەکانی دانوستانەکانی ئاستانە و ژێنێڤی سەبارەت بە سووریای خستە بەر باس و لێکدانەوە.