هەوڵی نەتانیاهۆ بۆ ڕاکێشانی لاگریی نێو دەوڵەتی لە کوردستانی عێراق
سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنی خەریکی داواکاری ژمارێک لە دەوڵەتەکانی جیهانە بۆ پێشگرتن لە ناکامییەکانی بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی عێراق.
هەواڵدەری "ئەین نیوز"ی عێراق رۆژی هەینی ڕاپۆرتی دا ژمارێک لە بەرپرسانیی ئیسرائیلی ئاشکرایان کردووە " بەنیامین نەتانیاهۆ" سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی لەهەوڵ دایە بۆ وەدەستخستنی لایەنگری دەستەلاتە جیهانییەکان تا کۆردەکان لە وە زیاتر ، ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان بەرامبەر سوپای عێراق لە دەس نەدەن.
بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە ، ئیسرائیل تەنیا لایەنێکە کە مافی کوردەکان لەمەڕ جیابوونەوە ی هەرێمی کوردستان لە عێراقی بەفەرمی ناسیوە . ژمارێک لە لێکۆڵەران دەڵێن هۆی پشتگری ڕژیمی زایۆنی لە هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەوەیە کە ئیسرائیل کورد بە نەتەوەیەک دەزانێ کە لە چوار وڵاتی عێراق ، تورکیا، سوریا و ئێران دان.
کۆپرسی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق ٢٥ سیپتەمبەر ی ٢٠١٧ سەرەڕای نەیاریەتی جیهانی و کاردانەوەی تووندی دەوڵەتی عێراق و زۆریک لە وڵاتانی ناوچە و وجیهان و لەسەر پێداگری "مەسعوود بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بەرێوە چوو. تەنیا رژیمی زایۆنی بە شێوەی ئاشکرا لەبەرێوە چوونی کۆپرسی لایەنگری کردووە .